خزمهت گوزاریهکانی پاتریس
باشتریین خزمهتگوزاریهکانمان بۆ کۆمپانیا و دامهزراوه ئههلی و حکومیهکان
باشتریین خزمهتگوزاریهکانمان بۆ کۆمپانیا و دامهزراوه ئههلی و حکومیهکان
سیستەمیکی زۆر بە توانا، بەکارهێنانی ئاسان، دۆکێومێنتەیشن
پاتریس ئهم ههلهتان بۆ دهرهخسێنێت کە لە ژینگەیەکی ڕاستەقینە سیستەمەکانمان بۆ ماوەیەکی کاتی بەکاربهێن و تاقی بکەنەوە .
سیستەمی لیۆپارد یەکپارچە و پێکەوەلکانی لە گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە دروستکرد ، کە بە هۆی هەبوونی مەکینەی دروستکردنی یاسا و پرۆسە لە ناو سیستەمەکەدا توانیمان هەموو یاسا و ریسای گروپی کۆمپانیاکانمان جێگیربکەین و بەرو دامەزراویەکی بێ کاغەز هەنگاو بنین ، و هەر وەها بە هۆی پاڵپشتی بەردوام و بەهێزی کۆمپانیای پاتریس رەزامەندی تۆاومان هەیە .
کاوان شوان عارف
بەڕێوەبەری ئایتی گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە
سیستەمی ئەلکترۆنی لیۆپارد کە توانای خۆ گۆنجاندن بە پێی داواکارییەکانی دامەزراوە هەیە و خێرایی کارکردن بە ئاستیکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە و هەروەها هەڵە زۆر کەم دەکاتەوە و دادپەروریک لە نێوان کارمەند و بەشی کارگێری و سەرچاوە مرۆییەکان دروست دەکات .
خێرایی وەلامدانەوەی بەشی پاڵپشتی کۆمپانیای پاتریس لە تواناییە بەهێزکانیانە کە کڕیارەکانیان رازی دەکات
يوسف عبداللە حمدامين
بەڕێوەبەری ئایتی دەستەی دەستپاکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان
یهک پارچه کردنەوەی سیستەمی دەوامی کارمەندان و زانیاری کارمەندان و ئەژمار کردنی مووچە بە شێوەی ئوتوماتیکی و بە ئەلکترۆنی کردنی داواکارییەکانی کارمەندان تواناییەک بە کۆمپانیا و دامەزراوەکان دەبخشیت کە هەنگاو بنین بەرو دامەزراویەکی ئەلکترۆنی ، ئێمە وەکو کۆمپانیای سیتی ستار لەگەڵ سیستەمی ئەلکترۆنی لیۆپارد توانیمان ئەم هەنگاوە بنین . سوپاسی هاوکاری بەردوامی کۆمپانیای پاتریس دەکەین
محمد فرهاد علي
بەڕێوەبەری کارگێری کۆمپانیای سیتی ستار
ئێمە هەڵدەستین بە دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ بنیادنانی ژێرخانیکی ئەلکترۆنی بۆ دامەزراوە ئههلی و حکومیهکان و یارمەتییان دەدەین بۆ باشترکردنی بواری بەرهەمهێنان کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ڕادەی تواناییەکانیان . بە درێژایی تەمەنی کۆمپانیاکەمان لەگەڵ ئەو ئامانجە دیارانەی کە هەمانە ، هەمیشە جەختمان کردۆتە سەر پێشکەشکردنی چارەسەری داهێنەرانە و بەهێز بۆ چارسەری ئەو کێشانەی دامەزراوەکان و کۆمپانیاکان دوچاری دەبنەوە . ئێمە و خزمەتگوزارییەکانمان هەمیشە لە گەڵ گۆرانکاری تەکنۆلۆژیا و پێداویستی و داواکاری بازاڕدا دەچینە پێشەوە.
+9
ساڵ ئهزموون
+19
بهرههم
+93
کڕیار
+39000
بهکارهێنهر
+2
بروانامهی نێودهوڵهتی