سیستەمیکی ئەلکترۆنییە کە یارمەتی دامەزراوەکان دەدات بۆ بەڕێوەبردنی باشتری دۆکیومێنتەکان و نوسراوەکانیان ، هەر لە تۆمارکردنی نوسراو یان نامەیەک کە لە دەرەوە دێتهناو دامەزراوەکە بە سکان کردنی نامە و تۆمارکردنی لە ناو سیستەمە لە یهک کاتدا چەن کرداریک دەچنە بواری جێبەجێکردن.
1- نامە تۆماری ئەلکترۆنی دەکرێت.
2- لە بوکس فایلی ئەلکترۆنی ئەرشیف دەکرێت.
3- بە ئاسانی و بە بێ هێچ کۆپی کردنیک و بەکارهێنانی کاغەزیک هەر چەند وێنەیەک پێویست بێت ڕهوانه دەکرێت بۆ کەسانی پەیوەندیدار
4- پرۆسەی سورانەوەی ئەلکترۆنی دەستپیدەکات نوسراو بە شێوەی ئەلکترۆنی بۆ شوین یان کەسی مەبەست رهوانه دەکرێت پاشان کەسەکە کاری پێویستی لە سەر
دەکات و هامشی خۆی دەنوسیت و بە کلیکیک رهوانهی کەسی مەبەستی تری دەکات ئەم پرۆسەیە تا کۆتایی هاتنی کارەکە بەردوام دەبێت و ئەگەر لە کۆتایدا پێویست بە دەرچونی نوسراوەکە بۆ شوێنیکی تر دهکات ئەوا ڕەۆانەی بەشی دەرچوو دەکرێت و نوسراوەکە تۆماری دەرچوو دەکرێت و چاپ دەکرێت و ڕهوانه دەکرێت بۆ لایەنی مەبەست .
لەدیزان کردنی سیستەمی کارگێری ئەلکترۆنی پاتریس، ئامانج و بۆچوونێکی نوێ ی بەکار هێناوە کە بەدابینکردنی کۆمەڵێکی بەربڵاو لەتواناکان لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا، دامەزراوەکە بەرەو بهرێوهبردنێکی ئەلەکترۆنیکی(e-office) ی ڕاستەقینە ڕێنوێنی دهکات.
- بە بەکارهێنانی ئەم بەرنامەیە گشت کاروبارەکان بەخێراییەکی بەرچاو ڕایی دەکرێن وئەمەش خواستی گشتی بۆ بەکارهێنانی زۆرتر کردووە..
- لەڕێی ئەم بەرنامەیەوە دەتوانرێ داتاکان بپارێزرێت بەشێوەیەک کەتەنها ئەو کەسانە بتوانن بەکاری بهێنن کە ڕێگەپێدراون..
- بە بەکارهینانی ئەم بەرنامەیەوە تێچوون کەمتر و قازانج زۆرتردەبێت، هاوکات بەرهەمهێنان زیاد دەکات، لەلایەکی ترەوە کاتێکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ دامەزراوەکەت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی قازانجێکی زۆر..
سوەدکانی سیستەمی کارگێری ئەلکترۆنی
- 1- خێرایی لە جێبەجێکردنی کارەکان .
- 2- ئەرشیڤی ئەلکترۆنی ، توانای دروستکردنی ئەرشیڤ و بوکس فایلی جۆراوجۆر.
- 3- کەم کردنەوەی خرجی بە شێوەی مادی و مەعنەویی.
- 4- کەمتر بەکارهێنانی کاغەز ، چاپ ، پرینتەر ، حبر .
- 5- ڕێگەگرتنی تەواو لە فهوتان و دزه پێکردنی بەڵگەکان .
- 6- نەهیشتنی ماوەی نێوان دامەزراوە لە گەڵ ئۆفیس و بەشەکانی ..
- 7- گەران و دوزێنەوهی بەڵگە و نوسراوەکان بە چەند چەرکەیەک .
- 8- کەمکردنەوی ڕۆتین.
- 9- سکیوریتی زۆر بەهێز .
تایبەتمەندییەکان

- Web Base بەردەست بوونی سیستەم لە هەر شوین و کاتێکدا بە بێ پیویست بوون بە دابەزاندنی سۆفتویر .
- User Friendly بەکارهێنانی زۆر ئاسان .
- Multi Organization تۆانای یەکپارچەکردنەوەی دامەزراوە بە هەموو بەش و ئوفیسەکانی .
- Scalability کەم نەبوونەوی خێرایی سیستەم لە کاتی زیاد بوونی نوسراو و دۆکێومێنتەکان و ئەرشیفەکان .
- Permission توانای جێاکردنەوەی دەسەلاتەکان بۆ کارمەندان و بەڕێوەبهران .
- توانای دروستکردنی هاتوو و روشتوو و ئەرشیفی تایبەت بۆ نوسراوە نهێنیەکان .
- توانای هاوپێچ کردنی هەموو جۆرە فایلیک ، نەخشە ، ڤیدیو ، دەنگ ، هتد ....
- توانای دروستکردنی زنجیرەی بەڵگە بە بەڵگە پەیوەندیدارەکانی هەمان بەڵگەوە.
- توانای دروستکردنی ئەرشیفی کەسی بۆ خوودی کارمەند .
- توانای دروستکردنی ئەرشیف بۆ هەر بەشیک .
- توانای هاوبەشی کردنی بەڵگەیەک و کارکردنی هاوکات چەند کەس لە سەر یەک بەڵگە.
- توانای بینینی ڕێرەوی بەڵگە.
- توانای بەدواداچوون بۆ بەڵگەکان بە چەند کلیکیک .
- توانای رهوانه کردنی نوسراو لە دامەزراوەیەک بۆ ئوفیسەکانی تر تەنها بە چەند کلیکیک .
- ڕاپۆرتی ڕۆژانە – مانگانە – ساڵانە لە نوسراوە هاتوو – دەرچوو و ناوخۆییەکان .
- ڕاپۆرتی چالاکی کارمەندان .
- توانای دروستکردنی کڵێشە بۆ نوسراوەکان و ئامادەکردنی رهشنووسی نوسراوەکان .
- توانای دانانی مۆڵەتی وەڵام دانەوە لە سەر نوسراوە ڕهوانەکراوەکان .
- توانای نوسین و واژوکردن لە سەر نامەکان بە قەلەمی تیشکی .
- توانای سکان کردنی ڕاستەوخۆ 60 لاپەڕە لە یەک خولکدا بۆ ناو سیستەم .
- توانای هاوبەشی پێکردن و ناردنی فایل لە نێوان کارمەندان .
- توانای بەکارهێنانی بەرنامەی MS-Word لە ناو خودی سیستهمدا بۆ تایپکردنی ئاسان .
- توانای ناردن و وەرگرتنی نوسراو لە ڕیگای ئیمەیلەوە لە ناو سیستەم.
- توانای ناردنی کورتەنامە بۆ لایەنی مەبەست و ئاگادرکردنەوەی لە رەوشی نوسراو یان داوکاری.
- و چەندها توانایی و تایبەتمەندی تر....