سیستەمی هاتوو و رۆیشتووی ئەلکترۆنی نوسراو بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری بەشی (ذاتیە) بە تایبەت بە شی نوسراوی هاتوو و دەرچوو و بەشی نوسینی نوسراوەکان بەکاردێت .
بە بەکارهێنانی ئەم سیستەمە بە ئاسانی بە پێی ئەو کڵێشانهی کە لە ناو سیستەم بۆ دامەزراوەکە ئامادە دەکرێت دەتوانن بە کەمترین کات نوسراوەکان ئامادە بکەن و چاپی بکەن و هەروەها نوسراوە دەرچوو یان هاتووەکان بە چەند کلیک سکان بکەن لە گەڵ هاوپێچەکانی و لە ناو سیستەم بە نوسینی هەندی زانیاری لە سەر نوسراوەکە تۆمار و ئەرشیڤی ئەلکترۆنی بکەن .
سیستەم بە شێوازی ئوتوماتیک ژمارە و بەروار بۆ نامەکان دیاری دەکات و لە کاتی پێویستدا بە ئاسانی دەتوانن گەران بە دوای نوسراوەکان بکەن بە پێی ژمارەی نوسراو – بەروار – بابەتی نوسراو – لایەنی وەرگر - لایەنی دەرکەری نوسراو – دەقی نوسراو ( کلیل وەشە ) – جۆری نوسراو ، هتد
- توانای تۆمار کردنی تایبەتمەندییەکانی نامەی هاتوو بریتی لە ژمارە، بەروار، بابەت، ڕوونکردنەوە، زانیاریی دامەزراوە یان کەسی نێردەر، بەروار و کاتژمێری هاتنی نامە، جۆری وەرگرتن و ...هتد.
- تەرخان کردنی ژمارەی دیاریکەر لەگەڵ بەرواری تۆمارکردن بەشێوەی خۆکار.
- توانای تۆمارکردنی زنجیرە نامە پەیوەندیدارەکان کە بریتییە لە ڕەوانەکردن، گەڕێنراوە،ئاماژە پێکراو.
- توانای تۆمارکردنی هاوپێچەکانی نامە.
- توانای تۆمارکردنی نامە ڕەوانەکراوەکان بە هەر بڕو ژمارەیەک، زانیاریی پەیوەندیدار بە بەش یان کەسێک کە نامەکەی بۆ ڕەوانەکراوە، ڕێکەوت و کاتژمێری ڕەوانەکردن و ڕێکەوتی ماوەی جێبەجێ کردن.
- توانای دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان نامەی ڕەوانەکراو، گەڕێنراوە،ئاماژە پێکراو.
- توانای تۆمار کردنی نامە لە ئەرشیفی ئەلەکترۆنیکیی دامەزراوەدا(لە دۆسیەی دیاریکراودا).
- توانای هاوپێچکردنی هەر جۆرە فایلێک وەکو تێکست، وێنە، فیلم و دەنگ بە نامەکەوە.
- توانای ناساندنی جۆرەکانی پۆلێنکردنی نامە وەکو: ئاسایی، نهێنی، زۆر نهێنی، شاراوە، بەتەواوی شاراوە.
- هەر جۆرە نامە یان بەڵگەیەک دەتوانێت لەباری ڕادەی نهێنی بوونەوە پۆلێن بکات.
- توانای ناساندنی ئەولەویەتی نامە وەکو: ئاسایی، بەپەلە، خێرا .
- توانای ناساندنی جۆرەکانی بابەتی نامە وەکو: گشتی، ئاگاداریی بەش، ناردنی فۆرم و ...هتدی.
- توانای ناساندنی شێوەی ناردنی نامە وەکو: دەستی، ئیمەیڵ، بەپۆستە و ...هتد.
- توانای ناساندنی جۆرەکانی هاتوو ڕۆشتوی ناوخۆیی.
- توانایی پێناسە کردنی هاتوو ڕۆشتووە ناوخۆییەکان دیاری کراوە کە دەفتەر هاتوو و رۆشتووه بەکارهاتووەکان بەشێوەی یەک دەفتەری یان دوو دەفتەرین. بۆ هەر هاتوو ڕۆشتووە یەکیش دەکرێت فۆرموولی ژمارەلێدانی بەڵگەی هاتوو و ڕۆیشتوو دیاری بکرێت..
- توانای پێناسەکردنی جۆرەکانی ئەرشیڤی ناوخۆیی.
- توانای پێناسەکردنی هەموو ئەرشیفە ناوخۆییەکانی دامەزراوەی هەیە . لە هەر ئەرشیفێکیشدا دەکرێت بە بەکارهێنانی توانایی پێشکەوتوو بەشێوەی پێویست، ئەرشیفکراوەکان لە box file ودۆسیەکاندا دابنرێن..
- توانای ناساندنی حاڵەتی ئێستای نامە وەکو: ئەسڵی نامە، کۆپی نامە و دووپاتەی نامە.
- توانای ناساندنی جۆرەکانی ڕوونکردنەوەی لەسەر وێنەی نامەکان.
- دەتوانین بۆ هەر وێنە یەک ڕوونکردنەوەیەکی جیاواز بنووسین.
- توانای ناساندنی دامودەزگا، ڕێکخراوە و کەسەکان(یاسایی و تاکەکەسی) پەیوەندی دار.
- توانای ناساندنی قاڵبی ژمارەی نامە(هاتوو، ناوخۆیی و ڕۆیشتوو)ی لە هەر بەشێکی (هاتو ڕۆشتویەک )دا.
- توانای هاوپێچ کردنی چەندین فایل بە فایلێک (zip کردن)، فۆلدەرێک وفایلی جۆراوجۆر.
- توانای دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەیword.
- پێناسەی قاڵب "Template"ەکان بە پێی جیاکردنەوەی بەشەکان.
- توانای کۆتایی پێهێنانی هاوکات بەکاری ژمارەیەک لە نامەکان و هاوڕێ لەگەڵ نووسینی یاداشت بەشێوەی گروپ.
- توانای تۆمارکردنی نامەی هاتوو و رۆیشتوو بە شێوەی کۆتایی.
- توانای دۆزینەوەی ناو لەهەموو لیستەکانی Dropdown سیستەم بە مەبەستی خێراترکردنی هەڵبژاردنی کەسەکان، بەشەکان و خۆیەتییەکان (نووسینگەکان).
- دەست پێگەیشتن بە "دەست نیشانکردنی ئەرشیفی نامەکان لە کاتی تۆمارکردن "کارمەند دەتوانێت دەستی پێبگات..
- توانای Linkکردنی چەند نامە بە یەکترەوە..
- توانای دروستکردنی تێمپلێت بۆ چاپ کردنی پسوڵە.