راوێژکاری
گرنگە ئێوە پێویستیەکانی خۆتان بە وردەی بناسن و چارەسەرکان لە بازاردا لە رووی کردار ، تهکنهلۆژیای ، سکیوریتی ، خزمەتگوزاری ، ئەزمون و شارەزای لە دامەزراندن و و جێگیرکردن و ڕاهێنان و...هتد تاوتوێی بکەن تا بەم شێویە بتوانن لە گەڵ پێداویستیەکانی خۆتان و ئەو کۆمپانیایانهی کە چارەسەری ئەلکترۆنی بۆ باشترکردنی پرۆسەی کارکردنی ئێوە پیشکەشتان دەکەن هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن و باشترین کۆمپانیا بە چارەسەرهکەیەوە هەڵبژێرین ، ئەمە پرۆسەیەکی ئاڵۆز و پسپۆری تایبەتی پێویستە و بە دڵنیایەوە پێویستان بە راوێژکاری بەئهزموون و دڵسۆز دەبێت .
راوێژکارانی بە ئەزموونی ئێمە پاڵپشتی ئێوە بە شێوەی 100 % گەرەنتی دەکەن و لە هەموو پرۆسەکان هاورێ تان دهبین تا باشترین هەڵبژاردە هەڵبژێرن .
ناسینی رەوشی ئێستا
لە دوای ڕێکخستنی کۆبونەوەکانی راوێژکاری و گەێشتن بە گرێبەست ، شارەزایانی دامەزراندن سیستەمەکان خشتەی کار (Time schedule) لە کاتی دامەزراندی سوفتۆێرەکان تا کاتی ڕاهێنانی تەواوی بەکارهێنەران پێشکەشتان دەکەن . یەکێک لە چالاکیە گرنگ و سەرەتاییەکان لە پرۆسەی دامەزراندن ناسینی پێویستیەکانی دامەزراوەیە . لە سەر ئەم بنەمایە پرۆسەی دامەزراندن و شیکاری ورد و پێداویستەیەکانی دامەزراوە بە پێی ستانداردهکانی ڕۆژی دونیا دەکرێت .
پێشکەش کردنی پێشنیاری رەوشی باشتر
بە لەبەرچاوگرتنی ئەزمونە پێشوەکانمان لە بە سیستەم کردنی کاروباری دامەزراوە و کۆمپانیاکاندا ، پرۆسەی باشترکردنی پرۆسەکان لە چوارچێوەی پیشنیار پێشکەشتان دەکرێت .
دامەزراندن و ڕێکخستنی سێرڤەر
لە دوای ئامادەکردنی سێرڤەر و وهرگرتنی زانیارییە سەرتاییەکان ، سوفتۆێرەکان لە سەر سێرڤەرکان دادهمەزرێت و ڕێکخستنە پێویستەکان بۆ جێگیرکردن و بە سیستەمکردنی کاروبارەکانتان جێبەجێ دەکرێت . ڕاهێنان و خۆماڵی کردنی سیستەمەکان هەنگاوی یەکەم خۆماڵی کردن کە بریتیه لە پێدانی زانیارییە سەرەتاییەکانی دامەزراوەیەکان لە ناو سیستهم و لە ئەگەری پێویست ئالوگۆری زانیارییە پێشووەکان بۆ ناو سیستەمی نوێ و لە هەنگاوی دواتر ، هەموو پرۆسە باشینەکان کە لە لایەن دامەزراوکەتانەوە بریاری لهسهردراوە و پەسەندە لە ژێرچاودیری شارەزایانی پاتریس و بە مهکینه(Engine) بە هێزەکانی سوفتۆێرکانی پاتریس دادهمهزرێت و رێکدهخرێت و ڕاهێنانی پێویست بە بەڕێوەبەرانی سیستەم دەکرێت .
بەدواداچوونی پرۆسەی خۆمالی کردن
ڕاپۆرتی بەرهوپێشچوونی پرۆژەکە و بەڵگەنامەی رادهستکردنی سەرەتایی پرۆژەکە و هەروەها کێشەکان و شێوازی چارەسەرکانی پێشکەش بە بەێوەبەرانی پەیوەندیدار دەکرێت و لە کۆتایی و لە کاتی رادەست کردنی کۆتایدا ڕاپۆرتی کۆتایی و بەڵگەنامەی رادهست کردنی کۆتایی پیشکەش دەکرێت