کۆمپانیای پاتریس

Libro (سیستەمی زیرەکی کتێبخانە) کە لە تەکنەلۆجیای سەردەم لە بواری بنیادنانی سوفتۆێرەکان کەڵک وەردەگرێت بۆ بەڕێوەبردنی کتێبخانە گەورەکان، ئەم سیستەمە لەسەر بنەما و ستانداردەکانی کتێبخانە و وێست و داواکاریی کتێبخانەکان داڕێژراوە و لە پڕۆسەی بەرەوپێشبردندایە بەبەردەوامی، Libro بە تەواوی لەسەر بنەمای وێب کاردەکات و ژێرخانی داتابەیسەکەی MS-SQL Server ە کە لە تەکنەلۆجیاکانی C# ، ASP.NET، XML و MVC 5.0 کەڵک وەردەگرێت.


Libro - سیسته‌می ژێربه‌شه‌کانی





  • پۆرتاڵی کتێبخانەیی Library Portal
  • ڕێکخستن Cataloging
  • گەڕان و بەدەست¬هێنانەوەی زانیارییەکان Search
  • نووسینی لیستی سەرچاوەکان Inventory
  • پەیوەندی بە کتێبخانە نیودەولەتییەکان
  • گۆڤارە ئەلەکترۆنییەکان Article and eJournal Management
  • ڕاپۆرتەکان و ئامار Reports & Statistics
  • پاڵپشتی لە تەکنولوجێای RFID ,- Barcode

Libro لە یەک سەیرکردندا






  • بنیادنای تەواوی ژێربەشکانی سیستەم(ئەمانەت، داخڵ کردنی زانیاریی سەرچاوەکان لەناو سوفتۆێرەکەدا، نووسینی لیستی سەرچاوەکان و هتد... )
  • پاڵپشتیکردن لە هەموو چەشنە بەڵگەیک (نەخشە، ڕاپۆرتەکان، بەڵگەنامەکان و هتد ...) لەگەڵ دەرفەتی زیادکردنی فیڵدی نوێی پەیوەندیدار لەگەڵ هەمان سەرچاوە
  • پاڵپشتیکردن لە فۆڕماتی Marc ،- uniMarc لە دروستکردنی داتابەیسەکان و گواستنەوەی زانیارییەکان
  • داڕشتن و پێشکەشکردنی قاڵبی تاک کتێبخانەیی بۆ چەند شوێن لەگەڵ دیزاینی وێب¬سایتێکی تایبەت ، کە دەرفەتیک دەڕەخسێنێت بۆ سود وەرگرتن لە خزمەتگوزاری یەکپارجەکردنی کتێبخانەکان کە پێویستە پەیوەندیان هەێت بەیەکتریەوە کە لە چەندین شوێنی جیاوازدان، بە بێ پێویستبون بە هیچ سوفتۆێر و هاردوێری و کۆمپیتەری زیادە
  • داڕشتن و پێشکەشکردنی قاڵبی چەند کتێبخانەیی (Multi Library)
  • پێشکەشکردنی پۆرتاڵ(وێب سایتی کتێبخانە) کە چەند زمانەیە (ئینگلیزی – کوردی - عربی) بۆ بوون بەئەندام و پێدانی خزمەتگوزای ئۆنڵاین بە بەکار‌هێنەران لە هەر کات و شوێنیکدا
  • توانای گەڕان بە دوای سەرچاوەکاندا لە ڕێگەی وێب سایتی کتێبخانە و ڕیزێرڤکردنی کتێبەکان
  • پاڵپشتیکردن لە سیستەمەکانی بارکۆد و سیستەمی هۆشمەندی RFID
  • بەڕێوەبردنی هەموو چەشنە بانکێکی زانیاری و گۆڤارە ئەلەکترۆنییەکان
  • گەڕان بۆ بەڵگەکان بە شێوەی درەختی لە سێ فیڵدی ناوی کتێب، نووسەر و بابەت لەسەر بنەمای ئەلف و بێیی سەرەتای ئەم فیڵدانە
  • گەڕان لە دەقی سەرچاوە کوردیەکان و بیانییەبە دیجیتاڵ کراوەکان
  • پێناسکردنی ئاستی دەست¬پێڕاگەیشتن بە سەرچاوە دیجیتاڵییەکان بۆ پاراستنی مافی خاوەندارێتیی سەرچاوەکان
  • جێبەجێکردن و ئەنجامدانی کاروباری نووسینی لیستی سەرچاوەکان و دەرهێنانی ئاماری سەرچاوەکان لە ڕێگای خوێندنەوەی نیشانەی بەرگی سەرچاوەکان کاتێک کە لەناو ڕەفەکاندان بە بێ ڕاگرتنی پڕۆسەی بە ئەمانەتدانی کتێب و داخڵ¬کردنی زانیاریی سەرچاوەکان لەناو بەرنامەکەدا (بەتایبەت لەو کتێبخانانەی کە سەرچاوەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەبەردەستی بەکارهێنەراندایە)
  • دەرهێنانی ڕاپۆڕتی بەسوود پاش تەواو بوونی نووسینی لیستی سەرچاوەکان، بۆ نموونە لیستی ئەو سەرچاوانەی کە لەسەر جێگای خۆیان نەبوون، لیستی ئەو سەرچاوانەی کە هێشتا زانیارییەکانیان داخڵ بە بەرنامە نەکراون یان ئەو سەرچاوانەی کە ون بوون و ئێستا دۆزراونەوە و هتد ...
  • پاڵپشتی لە سیستەمەکانی ڕیزبەندیی سەرچاوەکان لەناو کتێبخانە
  • ڕێکوپێککردنی سەرچاوەکان لەسەر بنەمای ڕیزبەندییەکان بە پێی سیستەمی ڕیزبەندیی دیۆیی
  • بینینی لیستی چالاکیی بەکارهێنەران لە کاتی کارکردن بە سیستەم و یان پێشینەی هاتنە ژوورەوە و چوونە دەرەوەیان لە سیستەم و هەمووی ئەو کارانەی کە کردوویانە
  • درووستکردنی ڕاپۆرتی داینامیک سەرەڕای ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەناو بەرنامەکەدا بوونیان هەیە
  • وون بە ئەندام لە ڕێگای پۆرتاڵی کتێبخانەوە بەبێ هیچ پێویستییەک بە ئامادەبوون لەناو کتێبخانەدا
  • پەێوەندیی نێوان بەکارهێنەر و کارمەندی کتێبخانە (librarian) لە ڕێگای پرسیار و وڵام و ناردنی ئیمێڵەوە ڕێکدەخات
  • ناردنی نامەی تاکە کەسی یان گرووپی لەناو پۆرتاڵ، بە چەشنێک کە هەر بەکارهێنەرێک پاش لۆگینکردن، نامەکانی تایبەت بە خۆی و یان بە گرووپەکەی لەسەر ماڵپەڕەکەی ببینێت.
  • نمایشکردنی وێنەی ڕووبەرگی کتێبەکان بەشێوەی ئۆتۆماتیک لە کاتی نمایشکردنی پوختەی دەرەنجامەکانی گەڕان
  • زیادکردنی زانیاریی بەڵگە هەڵبژاردراوەکان لەناو ئەو بەڵگانەی کە بەدەستهاتوونەوە، بە پڕۆفایلی تایبەتی بەکارهێنەر
  • پاشکەوتکردن و چاپکردنی دەرەنجامی گەڕان بە شێوەی هەڵبژاردەیی یان دەستەیی
  • نمایشکردنی ئۆتۆماتیکی ئەو بەڵگە و سەرچاوانەی کە پەێوەندیان لەگەڵ سەرچاوە بەدەستهاتوەکان هەیە لەڕووی بەرامبەریی نووسەر و بابەت، بۆ باقی فیڵدەکانی زانیاری بە شێوەی دەستی
  • درووستکردنی لینکی پەێوەندیدار لەگەڵ هەر سەرچاوەیەکی تردا
  • نمایشکردنی تەواوی سەرچاوەکانی ناو کتێبخانە بە شێوازی درەختی لەسەر ئەساسی ئەلف¬ و بێی هەر سێ فیلدەکانی ناوی کتێب، نووسەر و بابەت
  • داخڵکردنی زانیارییە بەدەستهاتووەک لە داتابەیس و سەرچاوەکانی دیکە بە دوو فۆڕماتی ISO و MARC و پشتیوانیکردن لە پڕۆتۆکۆڵی Z3950 لە سایتەکان و سۆفتوێرەکانی تر
  • توانای پەیوەندیکردنی ڕاستەوخۆ بە کتێبخانە بڕواپێکراوەکان و ئاڵوگۆڕی ڕاستەوخۆی زانیاریی سەرچاوەکانی ئەوان بە بێ پێویستی بە قۆناغەکانی وەرگرتنیISO و پاشکەوتکردن و بانگهێشتکردنی زانیارییەکان بۆ ناو بەرنامە (هەروەها کتێبخانە بڕواپێکراوەکان وەک Congress, Ohio, Sydney, LocatorPlus,… بۆ کتێبە بیانیەکان)
  • دیزاینی فۆڕمەکانی داخڵکردنی زانیاری بە پێی خواستی بەکارهێنەر بە چەشنێک کە جێی ڕەزامەندیی ئێوەبێت
  • ڕاگەیاندنی ئاگاداری سەبارەت بە داواکاریی ئامادەکراو بە شێوەی دەنگ
  • ناردنی کورتەنامە و ئیمێڵ سەبارەت بە درەنگ بوون لە گەڕاندنەوەی سەرچاوەکان بە کتێبخانە لە کاتی دیاریکراو، ڕاگەیاندنی گەیشتنەوەی سەرچاوەکان بە کتێبخانە، ڕاگەیاندنی کاتی کۆتایی بۆ گەڕاندنەوەی سەرچاوەکان و هتد ...
  • دەرهێنان لە حاڵەتی ڕیزێرڤ بە شێوەی ئۆتۆماتیک لە دوای تەواو بوونی کاتی دیاریکراو بۆ بە ئەمانەتدانی ئەو سەرچاوەیەی کە گەڕاوەتەوە بۆ کتێبخانە بە کەسەکانی تر بەپێی سەرە.
  • نیشاندانی دۆخە جۆربەجۆرەکانی سەرچاوەکان(بریتی لە ئەمانەت، ون بوو، ڕیزێرڤ، لە حاڵی بەرگ تێگرتن و هتد ... ) بە بەکارهێنەرێک کە لە حاڵی گەڕان بەدوای سەرچاوەی پێویستدایە
  • نیشاندانی ئاستی بەکارهێنان و درەنگ بوونی گەڕانەوەی ئەو سەرچاوانەی کە بە ئەمانەت وەرگیراون بە بەکارهێنەرێک کە لە حاڵی گەڕان بەدوای سەرچاوەی پێویستدایە
  • ئامادە و چاپکردنی پسووڵەی ئەمانەتی سەرچاوەکان، کە بریتیە لە کاتی گەڕاندنەوەی سەرچاوەکان، بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەر .
  • ڕێگەگرتن بە ئەمانەت¬دانی سەرچاوەکان و درێژکردنەوەی کاتی ئەمانەت بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە بڕی درەنگ بوونیان لە گەڕاندنەوەی سەرچاوەکان لە ئاستی دیاریکراو تێپەڕیوە
  • بەڕێوەبردنی پەیجی گەڕان و فیڵدەکان بۆ ئەوەی دیاریبکرێت کە کامیان لە پێش یان لە پاشی ئەوی دیکە بێت
  • ئاڵوگۆڕکردن زانیاریەکان و وەرگرتنی input- ی ستاندارد بۆ زانیاریی بیبلیۆگرافی لە ناوەندە جۆربەجۆرەکان لەسەر بنەمای دوو ستانداردیMODS و Dublin Core
  • پشتیوانیکردن لە کۆی ستانداردەکانی وەکووISO2709 و XML
  • پاشکەوتکردنی بەشێکی زۆر لە سەرچاوەکان لەسەر بنەمای ستانداردی DC