کۆمپانیای پاتریس

کۆمه‌ڵێک زانیاری گشتی له‌سه‌ر نێتۆڕک

یەکێک لە سودە هەرە گرنگەکانی نێتۆرک بەرز کردنەوەی توانای بەهەم هێنانە ، ئەوی بە بەستنەوەی کۆمپیوتەر و نێتۆرکەکان بەیەکترەوە.
ئەو دامەزراوانەی کە نێتۆڕک بەکار دەهێنن بەکارهێنەرەکانیان دابە دەکەن بەسەر چەند یوزەر و گروپێکدا ، ئەوی بەپێی توانا و دەسەڵاتی کارمەندەکانی دامەزراوەکە جیا دەکرێتەوە ، به‌ نمونە دەتوانین دوو یوزەر گروپ دروست بکەین لە کارمەندی فرۆرشتن و کارمەندانی بەشی تەکنیکی دامەزراوەیەک ، بەپێی پلەوپایەی کارمەندەکان دەسەاڵتیان پ دەدەین.
نێتۆرک چەندین سودی تری هەیە ، وەک بەڕێوەبردن و چونە ناو ئامێرەکانەوە لە شوێنێکی دورەدەست ، وەک چونە ناو زانیاریەکانی لقێکی تری هەمان کۆمپانیا ، یان ئۆیسی ماڵەوە .

نێتۆڕک ڕێگا بە بەکارهێنەر دەدات کە زانیاری و ئامێرەکان هاوبەشی پێ بکات.


هاوبەشی پێکردنی سەرچاوەکان بە شێوەیەکی گشتی بریتین لەم جۆرانەی خواره‌وه‌

* داتا و ئەپلیکەیشن : هاوبەشی پێکردنی داتا وەک هاوبەشی پێکردنی زانیاری سەر کۆمپیوتەرێک ، وە هاوبەشی پێکردنی ئەپ یکەیشن وەک aware-Network Application وەک بەریدی ئەلیکتڕۆنی.


* بیرگەکان Storages Network : بریتییە لە هاوبەشی پێکردنی ئەو بیرگانەی کە ڕاستەوخۆ بە کۆمپیوتەرەوە یان بە سێرڤەرەوە بەستراوە ، یان هاوبەشی پێکردنی بیرگەی نێتۆڕک ، یان Network Area


* Storage خه‌زنکەری یەده‌گ Devices Backup: ئەو ئامێرانەن کە بەکاردەهێندرێن بۆ وەرگرتنی Backupلە فایل و داتاتی زیاتر لە کۆمپیوتەرێک یان زیاتر لە ئامێرێک.