سیستەمی کۆنترۆڵی رێستۆرانت( بۆ کارگە و کارخانەکان )
زوربەی کارگە و کارخانە کان کە ژهمەکانی نان خواردنی تێدا دەخورێت تووشی گرفتی کۆنترۆلکردن و ئەژمارکردنی ڕێژەی ئەو کارمەند و میوانانهی کە نان دەخون دەبن بە تایبەت ئەو شوێنانەی کە ئەم بەشەیان بە گرێبەست لە گەڵ لایەنیک رێکهوتوون بۆ پێدانی ژهمەکانی خورادن بە پێی ڕێژەی ئەو کارمەند یان مێوانانهی کە نان دەخۆن پارە دەدەن بە لایەنی مەبەست ، بە هۆی نەبوونی داتایکی راستقینە و شەفافەوە بەردوام کێشهی دلنیانەبوون لە داتا و ئامارەکان دروست دەبێت . بەم بەکارهێنانی ئەم سیستەمە و دانانی ئامێرێکی پەنجەمۆر و کارت ، هەموو کارمەندهکان یان بە کارت یان بە پەنجەمۆر دەتوانن ژەمی نان خواردنی خۆی وەربگرێت یان ئەگەر میوان بێت لە بەشی پەیوەندی دار کارتی نان خواردن وەربگرێت هەموو پرۆسەکە بە شێوەی ئۆتۆماتیک دەبێت و هێچ کاریکی دەستی تیدا نییە. .
بە بەکارهێنانی ئەم سیستهمه اسراف و دروستکرنی خواردنی زۆر و رشتنی زۆر کەم دەبێتەوە و هەروها ڕێژەی کەسەکان بە راستی و دروستی ئەژمار دەکرێت ..
تایبەتمەندییەکان

- توانای پێناسەکردنی چەندین رێستوارنت و شوێنی نان خواردن .
- توانای پێناسەکردنی ژەمەکانی نان خواردن .
- توانای پێناسەکردنی نرخی تایبەت بۆ هەر ژەمەێک .
- توانای پێناسەکردنی کاتی ڕێگەپێدراو بۆ نان خواردن.
- توانای پێناسەکردنی کارتی میوان .
- توانای دروستکردنی پەیوەندی لە گەڵ سیستەمی هاتووچووی کارمەندان .
- توانای ڕێگەپێنهدان بە کەسانی دیاری کراو .
- ڕاپۆرت بە پێی ژەمەکان .
- ڕاپۆرت بە پێی رۆژ .
- ڕاپۆرت بە پێی مانگ .
- ڕاپۆرت بە پێی بەش یان گروپ .
- ڕاپۆرت بە پێی کەس .