کۆمپانیای پاتریس

لە دوای هەڵبژاردنی بەرهەمێکی باش ، زۆرترین نیگه‌رانی کڕیارەکان خزمه‌تگوزاری دوای فرۆشتنە ، پەروه‌ردەکردنی تیمێکی بەتوانا و پسپۆر بە تایبەتمەندی رەفتاری شایستە و گونجاو بە بەرز ڕاگرتنی ڕێزی لایەنەی بەرامبەر و دروستکردنی ئارامی و باورپێکردن بۆ کڕیارەکان و وەلامدانەوی کێشە و گرفتەکانی کڕیارەکان یەکێکە لە بەرنامە سەره‌کیەکانی پاتریس کە بەردەوام کاری لە سەر دەکات ، پاتریس بڕوای وایە فرۆشتن کۆتایی مامەڵەکردن نییە بەڵکەو سەره‌تای بەڵێنەکانیه‌تی بە کڕیارەکانی .

پرۆسەی ئەپده‌یت و ووشانی نوێ سۆفتۆێرەکان

بە وەرگرتنی پێشنیارەکانی کڕیاران و هەروەها بە پێی پلان و بەرنامەی دیاریکراوی پەرپێدانی سۆفتوێره‌کان و هەر سێ مانگ جارێک ئەپده‌یتی نوێ ئامادەدەکرێت بۆ کڕیارەکان ، لە دوای تاقیکردنەوەی بەشی دڵنیای جۆری لە ڕێگای وێب سایتی فەرمی و سۆشیال میدیا فەرمیه‌کان و به‌ ئیمه‌یڵ ئاگاداری کڕیارەکان دەکرێتەوە و لە سەر داواکاری کڕیاران لە سەر سێرڤەرەکەیان ئەپدیت دەکریتەوە.

ڕێکخستنی خولی ڕاهێنانی دووبارە و ڕاهێنان لە سەر ئەپدیته‌ نوێکان

هاوکات له‌گه‌ڵ پرۆسەی دامەزراندن سۆفتوێره‌کانی پاتریس لە دامەزراوەی کڕیاردا ، تیمی ڕاهێنانی پاتریس ڕاهێنانی تەواو دەکات بە کارمەندان ، بەڕێوەبەران و به‌رێوه‌به‌ری سیستەم ، بە هۆی پیشکەوتن لە کاروبارکاندا یان هاتنی بەکارهێنەری نوێ لەوانە دامەزراوە خۆی کاتی نەبێت راهێنان بە کارمەندی نوێ بکات لەم کاتدا پاتریس پاڵپشتی کڕیارەکانی دەکات بۆ کردنەوەی خولی ڕاهێنان لە سەنتەرەکانی خوێ یان لە شوێنی کڕیار.

سەردانی بە شێوەی ناو بە ناو

لە دوای دامەزراندن و جێگیربوونی سیستەم شارەزایانی بەشی CUSTOMER CARE پاتریس بە شێوەی ناو بە ناو سەردانی کڕیارکان دەکەن بۆ بە ئاگابوون لە ڕەزامەندی کریارەکان و هەڵسەنگاندنی پرۆسەکان و پێدانی پێشنیار بۆ کەمکردنەوەی رۆتینات

باکاپی داتاکانی سیستەم

دڵنیابوون لە بەردەست بوون و پاراستنی زانیارەکان لە هەموو کاتیکدا یه‌کێکی تره‌ لە کارەکانی بەشی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن، لە سەر ئەم بنەمایە ڕاهێنانی تایبەت دەکرێت بە بەڕێوەبەری سیستەمی کڕیار بۆ چۆنیه‌تی دانانی سیستەمی باکاپ بە شێوەی ئۆتۆماتیک و دەستی و هەروەها پێشنیاری هەڵگرتنی باکاپ به‌لایه‌نی کەم لە دوو شوێنی جیاواز و شێوازی هەڵگرتنیان پێشکەش دەکرێت .