بە ئەزموون و شارەزاییمان بەرگری و دڵەراوکێ و نگهرانی کارمەندانی دامەزراوە دەگەیهنین به کەمترین ئاست ، لە هەموو دامەزراویەکدا گۆرینی کاری دەستی بە سیستەم لە لایەن کارمەندانەوە بە قورسی وهردەگیرێت و هەندێ کات بەرگری لی دەکرێت و نیگهرانی دروست دەکەن ، ڕاهێنانی باش و بە ردوام بۆ کارمەندان ئامادە دەکات بۆ ئاڵوگۆرێکی ئارام و دامەزراندن و جێگیرکردنی باش لە ناو دامەزراوەدا . بۆ ئەم مەبەستە تیمی ڕاهێنانی پاتریس بە ئەزموون و ئەو ڕاهێنانەی کە وهریان گرتووە یارمەتی دەری دامەزراوە و کارمەندانی دامهزراوه دەبین بۆ جێبهجێ کردنی ئەم پرۆسە بە سەرکوتویی .
زور ئاساییە کە کارمەندیک چەندین ساڵ بە رەوشی ئاسایی و بە کاغەز کاری کردوە ئێستە کارکردن بە سیستەم لای قورس بێت و نارەزایەتی دەربرێت ، ئەزمونەکەمان و ئاسان بە کارهێنانی سیستەمەکانمان وای کردوە هاورێ و هاوکاری کارمەندان بین بە کاتێکی کەم و بە رەزامەندی دامەزراوە بەرهو بە سیستەم بوون ببهین.