ئامانج و مێژووی کارکردنمان

ساڵی 2008 کۆمپانیای پاتریسمان دروست کرد. بە شانازییەوە لەو کاتەوە، چەندین بەرهەم و سیستەمی ناوازەمان دروست کردووە، هەروەها جێگەی متمانەی سەدان کۆمپانیا و فەرمانگەی حکومی بووین، لە هەرێمی کوردستان و ئێراق. لە ساڵی 2012وە هەوڵمان بۆ ڕوئیای جیهانی بێ کاغەز داوە. بواری کارکردنمان فراوانە و هەر لە سەرەتاوە، هەوڵی بەئەلیکترۆنیکردنی پرۆسەی کار و ئەرشیفی ئەلیکترۆنیمان داوە.

پاراستن و تایبەتێتیی لای ئێمە

هەموومان دەمانەوێت ئەو سیستەمانەی بەکاریان دەهێنین، تەواو بەهێز و پارێزراوبن. بەرهەمەکانی ئێمە بە بنەڕەتەکانی ISO 15408 دروستکراون. نهێنیکردن (encryption)ی AES256 جێبەجێ دەکرێت، واتە هیچ زانیارییەک بەهیچ شێوەیەک نابینرێت و ناشکێندرێت. جگە لەوە بەرهەمەکانمان پشتگیریی (2FA) دەکەن. تایبەتمەندییەکان زۆر لەوە زیاترن!

KU