لە دونیای پەیوەندییەکاندا ، دەستگەیشتنی خێرا بە بەڵگە و دۆکێومێنتەکان گرنگیکی تایبەتی هەیە لە ناو دامەزراوەکان ، کۆمپانیاکان .
و ههروهها پارستنیان لە فەوتان – دەزەپێکردن – و دەستکاریکردنی رێگهپێنهدراو لە ئهولهویهتی هەر دامەزرویەکە بۆ پاراستنی بەڵگە و دۆکێومێنتەکانی ئەم دۆکێومێنتانە دەتوانیت بەڵگەنامە ، نەخشە ، فایلی ڤیدیو و دەنگ ، گڕێبەست و هتد... بێت .
وه ههروهها کەمکردنەوەی خهرجی هەڵگرتنی ئەرشیڤەکان. .
سیستەمی ئەرشیڤی ئەلکترۆنی پاتریس ، سیستەمیکی زۆر بە تواناییە کە بەکارهێنانی زۆر ئاسانە بۆ ئەرشیڤی ئەلکترۆنی بەڵگە و دۆکێومێنتەکانی دامەزراوە و کۆمپانیاکان.
تایبەتمەندییەکان

- توانای دروستکردنی چەندین ئەرشیڤی جیاواز بە پولینکردنی جیاواز .
- توانای دروستکردنی بوکس فایل و چەندین بوکس فایل لە ناو یەک بوکس فایلدا.
- توانای دیاریکردنی فورمولەی ژمارە لێدان ئۆتۆماتیک بۆ بەڵگە ئەرشیڤ کراوەکان.
- دیاری کردنی ئاستی دەستگەیشتنی کارمەندان بە ئەرشیڤەکان.
- تۆمارکردنی زانیاری بەڵگە و دۆکێومێنتەکان ( جۆری دۆکێومێنت ، پوڵین و ژێر پوڵین ، کلیل وەشەکان ، ڕونکردنەوەی بەڵگە ، بابەتی بەڵگە ، دیاری کردنی تۆمارکەری بەڵگە ، بەرواری تۆمار و دواهەمین ئەپدیتی بەڵگە و هتد ... ).
- دیاری کردنی ئاستی بینینی بەڵگە بۆ هەمووان ، تەنها بەڕێوەبهران یان کەسی تایبەت .
- توانای دانانی یاداشت لە سەر بەڵگە.
- توانای هەڵگرتنی بەڵگە کان لە قەبارەی زۆر.
- توانای دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان سیستەمی ئەرشیڤ و سیستەمی کارگێری ئەلکترۆنی.
- توانای گەران بە شێوەی سادە و پێشکەوتوو .
- توانای وەرگرتنی باکاپ بە شێوەی ئۆتۆماتیک .
- توانای بە ئەمانت پێدان و بهڵگهکان و دۆکێومێنتیک .