دەربارەی وەزارەتی کار
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە حکومەتی هەرێمی کوردستان. گرنگیی بە کەمئەندامان، کەمدەرامەت و چینی کرێکار دەدات. هەروەها پێدانی قەرز بە هاوڵاتیان لە ڕێگەی قەرزی بچووکەوە. چاودێریی خێزان و چاکسازیی بەندکراوان و شەڵتەر. دەستەبەرکردنی بیمەی کۆمەڵایەتیی بۆ کرێکاران و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی پیشەیی. هەروەها گرنگیدان بەخێزانی قوربانیانی پڕۆسەکانی ئەنفال و کیمیاباران، دابینکردنی چاودێریی کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆجی پێویست بۆیان.
ئەزموونی ئەلیکترۆنیکردنی وەزارەتی کار
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سوود لە سیستەمی ئەلیکترۆنی کارامە وەردەگرێت، کە یەکێکە لە سیستەمە سەرکەوتوو و فراوانەکانی کۆمپانیای پاتریس، بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی کار (BPMS). ئەزموونی وەزارەتی کار، یەکێکە لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی سیستەمی کارامە. لە ئێستادا وەزارەتی کار 126 بەکارهێنەری چالاکی هەیە.
کەمکردنەوەی تێچوو و بەکارهێنانی کاغەز
کەمکردنەوەی کاغەز
لە سەرەتای دامەزراندنی کارامە و بەکارهێنانیەوە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی 420,007 نووسراو و بەڵگەنامەی لە ئەرشیفی ئەلیکترۆنیدا هەڵگرتووە. بە کۆی گشتیی 11 فۆڕم بەکاردەهێنن و ئەو فۆڕمانە 766,779 جار بەکارهێنراون و پڕکراونەتەوە. هەروەها 389,250 فایل هاوپێچ کراون. ئەو ژمارە گەورانە لە ئەلیکترۆنیکردنی پرۆسە و نووسراوەکان مایەی دڵخۆشین، دەبێت ئەوەش بڵێین زۆرێک لە ئامارەکان، تێچوو و کات و کاغەزیان لە هەمان کاتدا کەمکردۆتەوە.
کەمکردنەوەی تێچوو
لە ڕێگەی کارامەوە 623,591 نووسراو ڕەوانە کراوە. هەروەها 633,620 نووسراو ڕەوانە کراوە و وەڵام دراوەتەوە. دەبێت باسی ئەوەش بکەین، هەموو ئەو ژمارانەی لە کەمکردنەوەی کاغەزدا باسمان کرد، لە هەمان کاتدا تێچووی کڕینی کاغەز و پەڕاوگەیان کەمکردۆتەوە.
گەڕاندنەوەی کات
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دەتوانێت 35 جۆری ڕاپۆرت ڕابکێشێت و توێژینەوەی لەسەر بکات، لەسەر ئەرکەکان و پرۆسەی کارەکانی وەزارەت. لە ماوەی بەکارهێنانی کارامەدا 33,077 جار ڕاپۆرت ڕاکێشراوە.
یەکێک لە تایبەتمەندییە بەهێزەکانی کارامە بریتییە لە وۆرک فلۆو (سير العمل) (Workflow). ئەمە تایبەتمەندییەکی ناوازەیە بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و باشترکردنی پرۆسەی کار. وۆرک فلۆو واتە کارێکی دیاریکراو لە کوێوە دەست پێ دەکات و لە کوێ تەواو دەبێت. بۆ نموونە: نووسراوی هاوڵاتییەک کە دێتەژوورەوە بۆ وەزارەت، هەنگاوەکانی کامانەن تا کاری هاوڵاتییەکە تەواو دەبێت. وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، 458,693 وۆرک فلۆوی هەبووە. هەروەها 367,527 جار وۆرک فلۆوەکان کاریان کردووە. لەگەڵ ئەوەش 3145 هامش نووسراوە.
لەم بەشەی توێژینەوەکە دوو شت فێردەبین، یەکەم: فراوانی و بەهێزیی کارامە لە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی سەرجەم بەشەکان بەئاسانیی، وای کردووە کەسانی بەرپرس و بەڕێوەبەران زۆر بەجوانیی پرۆسەکان ببینن و چاودێریی بکەن، یەکێک لە سوودەکانی (BPMS) ئەوەیە کە بەردەوام دەتوانیت چاودێریی بکەیت و پرۆسەکان باشتر بکەیت. دووەم: وۆرک فلۆو ڕێگەمان پێ دەدات ڕۆتین کەمبکەینەوە و پرۆسەکان خێراتر و باشتر بکەین، هەروەها ڕێگەمان پێ دەدات بەشێکی زۆری پرۆسەکە بکەین بە خۆکار (Automatic).
گرنگیدان بە ژینگە و کەمکردنەوەی کاربۆن
لە ژمارەکاندا بینیمان کە بەکارهێنانی کاغەز و پێداویستییەکانی پەڕاوگە، بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم کراوەتەوە. کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاغەز و ئەلیکترۆنیکردنی پرۆسەکان دەستکەوتی زیادەشی هەیە، چونکە هاتن و چوونی نووسراوەکان لە نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکی وەزارەت، چیتر پێویستی بە جوڵاندنی ئوتومبیل و بەرید نییە. ئەمە جگە لەوەی تێچووی کڕینی سووتەمەنی و چاکسازیی ئوتومبیلەکان کەم دەکاتەوە. لەگەڵ ئەوەش ڕێژەی دەردانی یەکە ئۆکسیدی کاربۆن کەم دەبێتەوە.
سیستەمی کارامە بەشێوەیەکی چوست و بە نوێترین بنەڕەتەکانی پرۆگرامسازی دروستکراوە. بۆیە خوودی سیستەمەکە زیاد لە پێویست پەستان لەسەر ڕاژەکارەکان دروست ناکات. ئەمە واتای ئەوەیە کارەبای ناپێویست سەرف نابێت، هەروەها ڕێژەیەکی ناپێویست لە داگرتن\بارکردنی دراوە (Data Download/Upload) ئەنجام نادرێت.
کۆتایی
زیاتر لەسەر سیستەمی بەڕێوەبردنی پرۆسەی کار (BPMS)ی کارامە بخوێنەرەوە. بزانە چۆن سوود بە کارەکەت دەگەیەنێت، هەروەها بزانە چۆن بەکارهێنانی کارامە، پارێزراوترە لە بەکارهێنانی کاغەز و هەڵگرتنی بەڵگەنامەکان و کۆگاکردنی دۆسییەکان. بۆ پرسیاری زیاتریش تیمەکانی کۆمپانیای پاتریس بەردەوام دڵخۆشن بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان.