دەربارەی کۆمپانیای افق الكوثر
کۆمپانیای افق الكوثر یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی ئێراق، نووسینگەی سەرەکییان لە شاری بەغدایە. کۆمپانیاکە خاوەندارییەتیی گەورەترین زنجیرە سوپەرمارکێت دەکات لەسەر ئاستی ئێراق. بە بەڕێوەبردنی زیاتر لە 280 مارکێت. هەروەها زیاتر لە 1000 کارمەند کار لە کۆمپانیاکە دەکەن.
ئەزموونی ئەلیکترۆنیکردنی کۆمپانیای افق الكوثر
ئەزموونی کۆمپانیای افق الكوثر، یەکێکە لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانمان. کۆمپانیاکە 5 ساڵە سیستەمی لیۆپارد و 2 ساڵە سیستەمی کارامە بەکاردەهێنێت. یەکێک لە تایبەتمەندییە ناوازەکانیش ئەوەیە، کە 280 لقی زنجیرە سوپەرمارکێتەکە، بۆ هەردوو سیستەمی لیۆپارد و کارامە بەیەکەوە بەستراون. لەم توێژینەوەیەدا باسی ئەزموونی کۆمپانیاکە دەکەین لەگەڵ سیستەمی ئەلیکترۆنیی بەڕێوەبردنی پرۆسەی کاری کارامە.
کەمکردنەوەی تێچووەکان
کۆمپانیاکە 471 بەکارهێنەری چالاکی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکانی. ئەگەر دەتەوێت زیاتر بزانیت کە چۆن سیستەمی (BPMS)ی کارامە پرۆسەکانت بەشێوەیەکی ناوازە دەکات بە ئەلیکترۆنی، زانیارییەکان لە پەڕەی کارامە بخوێنەرەوە. بوونی ئەم ژمارەیە لە بەکارهێنەران و بە ئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم کارەکانی کۆمپانیاکە، واتای ئەوەیە تێچووە دارایییەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمکراوەتەوە، بە تایبەتییش کاغەز و پێداویستییەکانی چاپ و پەڕاوگە. هەروەها گەڕاندنەوەی کات، کەمکردنەوەی هەڵه و پاراستنی ژینگە.
ئەرشیف و ڕەوانەکردن
ئەرشیفی ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای افق الكوثر 1132 بوخچە (Folder)ی ئەرشیفی دروستکردووە. لە ناویدا 865,557 بەڵگەنامە و نووسراو ئەرشیف کراون. تەنیا لەم ژمارانەدا سەرنجی کەمکردنەوەی تێچوو و بۆشایی بدە! تەنیا لە ڕێگەی ئەرشیفی ئەلیکترۆنییەوە 865,557 کاغەز و پێداویستیی چاپکردن بەکارنەهاتووە. هەروەها ئەو بۆشایییە زۆرەش کە پێویستت دەبێت بۆ کۆگاکردنی هەموو ئەو نووسراو و بەڵگەنامانە چیتر پێویست نیین. هەروەها کۆمپانیاکە 42 فۆڕمی دروستکردووە، فۆڕمەکانی سیستەمی کارامە، یەکێکن لە تایبەتمەندییە ناوازەکان. لەناو دامەزراوەکەت هەچییەکت پێویست بێت، بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانت و پرۆسەی ئەنجاندانی ئەرکەکان، دەتوانیت بیکەیت بە فۆڕم. دروستکردنی فۆڕم زۆر ئاسانە و لە ڕێگەی ڕاکێشان و فڕێدان (Drag & Drop)ەوە ئەنجام دەدرێت.
ڕەوانەکردنی نووسراو و بەڵگەنامەکان
کۆمپانیای افق الكوثر 3,872,840 نووسراو و بەڵگەنامەی بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ڕەوانەکردووە! بەکارنەهێنانی 3,872,840 کاغەز و پێداویستیی بۆ چاپکردنیان، ژمارەیەکە شایەنی دڵخۆشییە. دەبێت باسی ئەوەش بکەین، کە وزەی کارەبا بەکارنەهاتووە بۆ کارپێکردنی چاپکەرەکان. لەگەڵ ئەوەش چەند ئوتومبیل و دەرچوونی ئوتومبیل پێویستە بۆ ڕەوانەکردنی نووسراوەکان، لەم کاتەدا ئوتومبیل و سووتەمەنی و پێداویستیی ئوتومبیل، بەکارنەهاتووە. ئەمە جگە لە گەڕاندنەوەی تێچوویەکی زۆر، سوودێکی زۆری بۆ ژینگە هەیە.
ڕاپۆرتەکان
هەموومان دەزانین، گرنگترین تایبەتمەندیی کە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی پێشکەشی بکات، بریتییە لە ڕاپۆرتی چڕ و پڕ، هەروەها توانای شیکردنەوەی داتای دامەزراوەکە. یەکێک لەو شتانەی لە سیستەمەکانماندا شانازیی پێوە دەکەین، بەهێزیییانە لەم ڕووەوە. چونکە بەبێ ڕاپۆرت و شیکردنەوەیەکی وردی داتا، بەڕێوەبەر و کارگێڕیی دامەزراوەکە هیچ زانیارییەکیان لەسەر دامەزراوەکە و پرۆسەکانی نابێت. هەروەها نازانن لەکوێدا کێشە و هەڵه بوونی هەیە. کۆمپانیای افق الكوثر 64 جۆری ڕاپۆرتیان هەیە. هەروەها 377,466 جار ڕاپۆرتیان ڕاکێشاوە! دروستکردن و ڕاکێشانی ڕاپۆرت، لە سەرجەم سیستەمەکانی کۆمپانیای پاتریس تەنیا چەند کلیکێکی پێویستە.
کۆتایی
ئەزموونی لەم شێوەیە زۆر خۆشحاڵمان دەکات، ئێوەش دەتوانن زانیاریی لەسەر تەواوی سیستەمەکانمان بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی کار و بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆیییەکان لە ماڵپەڕەکەمان بخوێننەوە. تیمەکانی ئێمە پێشەنگن لە هاوکاری و وەڵامدانەوەدا، هەروەها یەکێک لەو خاڵانەی کە سەرجەم کڕیارانمان هاوڕان لەسەری، پشگیرییە بەردەوامەکانمانە. ڕەنگە پرسیاری ئەوەت هەبێت، ئایا تا چەند پارێزراوە پشت بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی ببەستم لە دامەزراوەکەم. لەم بابەتەدا بەوردیی وەڵامی سەرجەم ئەو پرسیارانەمان داوەتەوە.