دامهزراوهکان دهگهرێن بە دوای میکانیزمێکی ئاسان بۆ دەستگیشتن بە داتا و زانیارییە گرنگەکان لە نێوان داتایکی زۆر ، تاکو بە شیکاری داتاکان بتوانن کرداری دامەزراوکایان هەڵبسهنگێنن و بڕیاری دروست و لە کاتی خویدا بدن و لە ئەنجامدا بتوانن خهرجیهکان کەم بکەنەوە و پلانی باشتر بۆ داهاتویی دامەزراوەکەیان دابنین ، ئەم جۆرە دامەزراوانە کڕیاری سیستەمی داشبۆردی بەڕێوەبردنن.
داشبۆردی بەڕێوەبردنی پاتریس ، ئامرازیکی پربەهایە لە پێوەرکان ، ڕاپۆرتەکان و چارت و گرافەکان کە بە شێوازی داینامیک کاردەکەن تاکو بەڕێوەبەران لە سەر ئەساسی داشبۆرد بتوانن لە هەر کاتیکدا کرداری دامەزراوەکەیان ببینن و رەوشی دامەزراوەکە لە ڕوانگەی پلانی کورتو درێژخایەن تاوتویی بکەن .
داشبۆرد لە ئەمرازە گرنگەکانی کاروباری هەر دامەزراویەکە کە دەتوانیت بە ئاسانی پێوەرە سەرکییەکان (PI)، پێوەرە کردارییەکان (PKI) پیشان بدات ، پێوەرە کردارییەکان نیشانەدەری ڕێژەی سەرکەوتنی دامەزراوکەیە بۆ دەستگەیشتن بە ئامانجە ئەستراتیجیەکان ،
لەگەڵ سیستەمی داشبۆردی بەڕێوەبردنی پاتریس توانای پێناسەکردنی پێوەرەکان بە پێی پێویستی هەر دامەزراوەیەک فەراهەم دەکرێت و بە پێی جۆری پێوەرە پێناسەکروەکان زانیاری لە داتابیسەکان وەردەگێریت بە شیوازی ئونلاین یان ئوفلاین و لە چوارچێوەی چارت و نمودار و گراف دا لە دوای شیکاری پیشان دەدرێت .
دەتوانن داشبۆرد بۆ هەموو بەشەکانی دامەزراوە ڕێکبخەن ، بۆ نمونە بەشی ژمێریاری ، کارگێری و سەرچاوە مرۆییەکان ، بەشی فرۆش ، ئایتی ، بەڕێوەبردنی پرۆژەکان و هتد ...
داشبۆرد وهکو داشبۆردی ئوتوموبیل وایە کە ڕێژەی خێرایی ، ڕێژەی کیلومەتر ، گهرمی ئاوی رادیاتەر ، رێژهی بەنزین و هتد پیشان دەدات بۆ ئاگاداری ساتی شۆفیر


بەهەمان شێوە لە داشبۆردی بەڕێوەبردندا بهرێوهبهران دەتوانن ڕێژەی فروش ، قازانج ، زەرەر ، ڕێژەی کاری کارمەندان ، ڕێژەی کۆی داهات و هەر زانیاریکی پێویستی تر لە بەرچاویان بێت بۆ بڕیار دانێکی راست و دروست .
ئەم سیستەمە بە هاوکاری سۆفتوێری بە توانای Microsoft Power BI کاردەکات .
