سیستەمی زانیاری کارمەندان (میلاکات) ئەرکی تۆمار و هەڵگرتنی هەموو ئەو زانیارییانەی لە پەیوەندی بە کارمەندانەوە هەیە لە ئهستۆیهتی ئەم سیستەمە توانای پەیوەندی کردن لە گەڵ سیستەمی بەڕێوەبردنی دەوامی کارمەندان و سیستەمی مووچەی هەیە .
تواناییەکان

- دروستکردنی دۆسیە و ئەرشیفی ئەلکترۆنی بۆ کارمەندان
- دامەزراندنی کارمەند
- دیاری کردنی شوێن و پلەی کارمەند
- دیاری کردنی ئاستی کارمەند
- تۆمارکردنی هەموو زانیارییە کەسیەکان لە گەڵ هاوپێچ کردنی ناسنامە کانی
- تۆمارکردنی زانیاری خێزانی
- تۆمارکردنی زانیاری ئاستی شارهزایی زمانهکان
- تۆمارکردنی زانیاری کەسانی بیانی وەکو ژمارەی پاسپۆرت ، بەرواری بەسەرچوونی پاسپۆرت ، ژمارە و کاتی مانەوە و کاتی بە سەرچوونی مانەوە ، هتد ...
- تۆمارکردنی زانیاری خوێندن و بروانامەکان و هاوپێچ کردنیان
- تۆمارکردنی زانیاری مێژووی کارکردنی پێشووتری کارمەند لە دامەزراوە یان کۆمپانیای تر
- تۆمارکردنی زانیاری بیمە
- تۆمارکردنی زانیاری سزا و پاداشتهکان
- تۆمارکردنی زانیاری گۆرانکاری و بەرز و نزم کردنی مووچەی کارمەند
- تۆمارکردنی زانیاری ئەو کەڵ و پەڵانەی کە لە ئەستوی کارمەندە
- توانای تۆمارکردنی چهسپاندنی تەمەن و چەسپاندنی کار و چەسپاندنی مووچە بۆ دامەزراوە حکومەییەکان
- توانای تۆمارکردنی خزمەتەکان بۆ دامەزراوە حکومەییەکان
ڕاپۆرتەکان

ڕاپۆرتی زانیاری کارمەندان
ڕاپۆرتی جۆراوجۆر لە ئاست و پلەکان ، زانیاری خێزانی ، زانیاری خوێندن و بروانامەکان ، مێژووی کارکردنی پێشووتری کارمەند ، زانیاری بیمە ، زانیاری سزا و پاداشتهکان ، زانیاری گۆرانکاری و بەرز و نزم کردنی مووچەی ، زانیاری خزمەتەکان ، هتد ...
ڕاپۆرتی سەرمووچە بۆ دامەزراوە حکومییەکان