کارامە سیستەمی ئەلیکترۆنیی بەڕێوەبردنی پرۆسەی کارە
کارامە بە تەنیا سیستەمێک نییە بۆ ئەلیکترۆنیکردنی کۆمپانیا و فەرمانگە حکومییەکان، بەڵکو پرۆسەکان ڕێکدەخات و بەڕێوەی دەبات، ڕۆتین کەمدەکاتەوە و، ڕاپۆرتت دەداتێ لەسەر هەموو چالاکییەکان. تەماشای ئەو شوێنی کارە بکە. دەتەوێت بزانیت دوای کارامە چی لێ دێت؟
دوای کارامە شوێنی کارەکەت بەم شێوەیە دەبێت!
دەیان کۆمپانیای گەورە و فەرمانگەی حکومی، متمانەیان بە کارامە کردووە. هەندێک لە کڕیارانمان تا ڕێژەی 85% بەکارهێنانی کاغەزیان کەمکردۆتەوە. سیستەمەکە ڕێگەت پێدەدات دیزاینی پرۆسەکانت بکەیت، بۆیە ڕۆتین بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە. کارەکانت خێراتر دەبن و جۆرایەتیی بەرزدەبێتەوە.
کارامە سیستەمی دڵخوازی هەمووانە
کارامە یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای پاتریس
کۆمپانیای پاتریس ساڵی 2008 دامەزراوە. خاوەنی چەندین بەرهەمی ناوازەیە بۆ بوارەکانی کارگێڕیی ئەلیکترۆنی و سەرچاوە مرۆییەکان، لە بەرهەمە بەناوبانگەکانمان (کارامە) و (لیۆپارد)ن. کۆمپانیاکەمان جێگەی متمانەی سەدان کۆمپانیا و فەرمانگەی حکومییە لە هەرێمی کوردستان و ئێراق.
پارێزراویی کارامە و زانیارییەکانت
کارامە بە بنەڕەتەکانی ISO 15408 دروستکراوە. نهێنیکردن (encryption)ی AES256 جێبەجێ دەکرێت، لەم پەڕەیەدا وەڵامی سەرجەم ئەو پرسیارانە دەدەینەوە کە دەربارەی کارامە و سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆت دروست دەبێت.
خاوەن کار و بەڕێوەبەران ئەم پرسیارانەیان هەیە
خاوەنکار و بەڕێوەبەران کاتێک دەیانەوێت کۆمپانیا و فەرمانگە حکومییەکان بکەن بە ئەلیکترۆنی. پرسیاری ئەوەیان هەیە تا چەند پشتبەستن بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی پارێزراوە. ئایا چۆن هەموو شتێک لە زانیاری و بەڵگەنامەکان بخەینە سەر سیستەمێک و ئیتر کاغەز بەکارنەهێنین. بۆیە با بزانین بۆچی کارامە پارێزراوترین سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی پرۆسەی کارە؟
چۆن واز لە بەکارهێنانی کاغەز بێنم و هەموو شتێک ببێت بە ئەلیکترۆنی؟
کارامە، یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای پاتریس، سیستەمی ئەلیکترۆنیی بەڕێوەبردنی پرۆسەی کارە. کارامە ڕێگەت پێ دەدات سەرجەم کارەکانی کۆمپانیا یان فەرمانگە حکومییەکەت بکەیت بە ئەلیکترۆنی. هەر چالاکییەک لە پرۆسەی کارگێڕییدا هەبێت لەناو کارامەدا جێبەجێ دەکرێت.
کارامە چۆن دادەمەزرێت؟
کارامە لەسەر بنەمای وێب کار دەکات، واتە لەناو وێبگەڕ (Browser)ەکەت دەیکەیتەوە. کارامە لەسەر ڕاژەکار (Server)ێک دادەمەزرێت لە کۆمپانیا یان فەرمانگە حکومییەکەت. هەروەها دەکرێت لەسەر ڕاژەکارێکی هەوریش (Cloud Server) دابمەزرێت.
چۆن پشتبەستن بە کۆمپیوتەرێک پارێزراوە؟ چی دەبێت ئەگەر ئەو کۆمپیوتەرە تووشی کێشە بوو؟
کارامە دەکرێت هەموو کاتژمێرێک، هەموو ڕۆژێک، هەموو حەفتەیەک، هەموو مانگێک پاڵپشتیی (Backup)ی لێ ڕوونووس بکرێت و لەسەر کۆمپیوتەرێکی تر دابنرێت. ئەگەر ڕاژەکاری سەرەکیی (Server) تووشی کێشەبوو، ئەوە سەرجەم زانیارییەکان و بەڵگەنامەکان لە کۆمپیوتەری باکئەپی دووەم (Backup Server) پارێزراون.
ئەی ئەگەر هەردوو کۆمپیوتەرەکە تووشی کێشە بوون؟ چی ئەگەر ڕووداوێکی وەکو ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا؟
ئێمە دەتوانین پاڵپشتیی بنێرین بۆ ڕاژەکاری دەرەکییش، بۆ نموونە: بەردەوام سەرجەم زانیاری و بەڵگەنامەکان ڕوونووس بکەین بۆ ڕاژەکارێک لەسەر هەور. لای کۆمپانیا بەناوبانگەکانی وەکو (ئەمەزۆن، گووگڵ کڵاود، دیجیتاڵ ئۆوشن، ئاکامای، مایکرۆسۆفت ئاژوور و هەر کۆمپانیایەکی تر. یان هەر ئامێرێکی پاڵپشتیی (Backup)ی دەرەکیی لە دەرەوەی دامەزراوەکەی خۆتان، واتە لە شوێنێکی تر). بۆیە هەرگیز زانیاری و بەڵگەنامەکانت لەناوناچن.
من پێم وانییە سیستەمی ئەلیکترۆنیی پارێزراو بێت، ڕەنگە کارمەندان یان لایەنێکی دەرەکیی بتوانن بەڵگەنامەکان ببینن.
کارامە، نهێنیکردن (encryption)ی AES256 جێبەجێ دەکات. ئەمە بەهێزترین ڕێگای نهێنیکردنە لە بەرهەمێکدا بەکاربهێنرێت. 256 بیت (Bit) درێژیی کلیلی نهێنیکردنەکەیە. پارێزراویی ئەم شێوازی نهێنیکردنە لە ڕادەیەکدایە، کە تەنانەت سوپەرکۆمپیوتەرێکی بەهێزیش، پێویستی بە چەندین ساڵ هەیە بۆ شکاندنی کلیلێکی نهێنیکردن.
نهێنیکردن واتای چییە؟
نهێنیکردن واتە هیچ زانیارییەک وەکو خۆی لەناو بنکەدراوە (Database)دا هەڵناگیرێت. نەک تەنانەت کارمەندان و بەڕێوەبەری ئایتی و لایەنی دەرەکی ناتوانن هیچ شتێک بخوێننەوە. بەڵکو ئەگەر هێرشی ئەلیکترۆنییش ڕوویدا، هێرشکەران ناتوانن هیچ زانیارییەک ببینن و بیخوێننەوە.
چی تر کراوە بۆ پاراستن؟
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کارامە، پشتگیریی (2FA)یە. دوای چالاککردنی بەکارهێنەران جگە لە تێپەڕەوشە (Password) پێویستە کۆدی (2FA)یش بنووسن بۆ چوونەژوورەوە. ئەمە واتای ئەوەیە شکاندنی زانیاریی بەکارهێنەران ئەستەمە. جگە لەوە بڕوانامەی (SSL) دادەمەزرێندێت و (HTTPS) چالاک دەبێت. کە بەتەواویی بارکردن و داخڵکردنی زانیارییەکان پارێزراون. هەر ئەوەندەش نییە، هەموو بەکارهێنەرێک واژۆی ئەلیکترۆنی (E-Signature)ی خۆی هەیە. ئەستەمە کەسێک بە ناوی کەسێکی ترەوە کردارێک ئەنجام بدات.
بەکارهێنانی ئەم سیستەمە ئەلیکترۆنیانە سەختە و کارمەندان دووبارە دەچنەوە سەر ڕێگا کۆنەکە
دوای دامەزراندنی کارامە، لەگەڵتان دەبین تا سەرکەوتنی پڕۆژەکەتان، ئێمە 6 مانگ پشتیوانی تەکنیکیی بێبەرانبەر پێشکەش دەکەین. هەروەها ڕاهێنانی تەواو بە هەموو کارمەندان دەکەین و چاودێرییان دەکەین تا کاتی سەرکەوتنی پرۆسەکە.
دەتوانم سیستەمەکە تاقیبکەمەوە پێش بەکارهێنان؟
بەڵێ بەدڵنیایی، لە خوارەوە کرتە بکە لە دوگمەی داواکردنی دێمۆ و داواکارییەکەت تۆماربکە بۆ ئەوەی کارامە تاقیبکەیتەوە و لە نزیکەوە بیبینیت.
تێگەیشتم کە کارامە سیستەمێکی پارێزراوە، بە وردتر دەمەوێت بزانم سیستەمەکە چی دەکات.
بەردەوام بە لە خوێندنەوەی زانیارییەکانی ئەم پەڕەیە. لە خوارەوە ڕوونی دەکەینەوە، کارامە دەتوانێت چییت بۆ ئەنجام بدات. یان پەیوەندیمان پێوە بکە، با ڕاوێژکارەکانمان زانیاریی تەواوت پێبدەن.
بەڕێوەبەران و کارمەندان دڵخۆشن بە بەکارهێنانی کارامە
ئەم کێشانەت هەیە؟ بەدڵنیایی لە دامەزراوەکەتدا پێویستت بە سیستەمی (BPMS) هەیە
کاروبارەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام نادرێن
یەکێک لە گرفتانەی ڕووبەڕووی دامەزراوەکان دەبێتەوە، ئەوەیە کە کارەکان لەبیردەکرێن. لە نەبوونی ئامڕازی بەڕێوەبردنی گونجاودا، دوای ماوەیەک چەندین ئەرک لە نێوان کاروباری ڕۆژانەی دامەزراوەکەدا ون دەبن یان لە بیردەکرێن. یان لە لایەکی ترەوە، کارمەندان چاوەڕێی ئەوەن ئەو کارانە لەلایەن کارمەندێکی تری دامەزراوەکە ئەنجام بدرێت. لە ئەنجامدا هەمیشە کارەکان دوادەکەون.
لەم جۆرە حاڵەتانەدا، پێویستە ئامڕازێک هەبێت بە ئاسانی ئەرکەکان پێناسە بکرێت، لە دامەزراوەکەدا لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێکدا ئاڕاستەی کەسانی جیاواز بکرێت، هەروەها بتوانرێت بیرخستنەوە بە جیا بۆ هەر ئەرکێک دابنرێت.
هەمیشە پێویستە لەڕووی جەستەییەوە لە بەشەکاندا ئامادەبیت بۆ بەدواداچوونی کارەکان
ئەگەر بۆ بەدواداچوونی ئەرک و پڕۆژەکان، بەردەوام پێویست دەکات سەردانی بەشە جیاوازەکانی دامەزراوەکەت بکەیت و، کارمەندان لە نزیکەوە بەسەربکەیتەوە. ئەمە کێشە و بەئاسانیی دەتوانیت لە ڕێگەی سیستەمی (BPMS)ەوە چارەسەری بکەیت. چونکە سیستەمەکە ڕێگەت پێدەدات بەدواداچوون بکەیت، بەبێ ئەوەی سەردانی بەشەکان بکەیت و لە نزیکەوە ئاگاداریی چۆنێتیی بەڕێوەچوونی ئەرکەکان بیت. بۆ نموونە دەکرێت لە دەرەوەی دامەزراوەکەت بیت و سەرقاڵی کۆبوونەوە بیت، لەو کاتەدا دەبینیت ئەرکێکی گرنگ پێویستی بە بەدواداچوونی تۆیە، ئاگادار دەکرێیتەوە لە دۆخ و پێشکەوتنی ئەرکەکە. تەنانەت دەتوانیت ئەرکەکە ڕەوانەی کەسانی جیاواز بکەیت، یان داوای ئەنجامەکەی بکەیت و بەشێوەی ئۆنڵاین بەدواداچوونی بۆ بکەیت.
لە کاتی خۆیدا دەستت بە زانیارییە پێویست و گرنگەکان ناگات
یەکێک لەو کێشانەی لە زۆرێک لە دامەزراوەکاندا هەیە، نەبوونی ڕێگایەکی خێرا و ئاسانە بۆ دەستگەیشتن بە زانیارییەکان. بەگشتیی زانیارییەکان لە دامەزراوەکاندا لە کۆمپیوتەری کارمەندان یان لەسەر کاغەز هەڵدەگیرێن. شێوەی تریشمان بینیوە: وەکو هاردی دەرەکی، فلاش و گووگڵ درایڤ و هتد. ئەمە ڕێگەیەکی هەڵەیە بۆ هەڵگرتنی زانیارییە پێویست و گرنگەکانی دامەزراوەکەت. هەندێک جار دۆزینەوەی زانیارییەک یان فایلێک چەندین کاتژمێر کاتی پێویستە، چونکە نازانرێت لە کوێ و بە چ شێوەیەک هەڵگیراوە و لای کام کارمەندەیە. سیستەمی (BPMS)ی کارامە زۆر بەجوانی ئەو کێشانەی چارەسەر کردووە. لە سیستەمەکەدا زۆر بەڕێکخراویی زانیارییەکان، بەڵگەنامە، کۆنووسی کۆبوونەوە و سەرجەم فایلەکان هەڵدەگیرێن. دۆزینەوەیان زۆر ئاسانە، تەنیا چەند کلیکێکت پێویستە، تەنانەت بەپێی دەسەڵاتەکان و جۆری کارەکە زانیارییەکان بەردەست دەبن.
ئەگەر لەناو دامەزراوەکە نەبیت، دەستت بە هیچ زانیارییەک ناگات
ڕەنگە بەسەرت هاتبێت، لە دەرەوەی دامەزراوەکەتیت بۆ نموونە دەرەوەی شار\وڵات. جا بۆ ئەرک بێت یان مۆڵەت، لەو کاتەدا پێویستت بە زانیارییە سەبارەت بە گرێبەستێکی دیاریکراو، یان پێویستت بە فایلی یەکێک لە کارمەندانی دامەزراوەکەیە. بەڵام لەبەر ئەوەی سیستەمێکی وەکو (BPMS)ت نییە، زانیارییەکان یان لەسەر کۆمپیوتەر و هاردەکان هەڵگیراون، یان لەسەر کاغەزن، بۆیە دەستت بە هیچ زانیارییەکدا ناگات، تەنانەت ئەگەر دوای کاتی کارکردن بێت، ناتوانیت داوا لە کارمەندان بکەیت زانیارییەکەت بۆ بنێرن.
بەڵام سیستەمی (BPMS) تەواویی زانیارییەکانت بۆ بەردەست دەخات، لە هەر شوێنێکی دنیا بیت 24x7x365
ئەگەر کەسی بەرپرس ئامادە نەبێت، دەستت بەو زانیارییانە ناگات کە لای ئەوە
ڕۆژێکی ئاساییە یان پشووە، لە دامەزراوەکەت ئامادەیت و دەتەوێت چەند کارێک ڕابپەڕێنیت. لەو کاتەدا پێویستت بە زانیاریی پڕۆژەیەکە، یان ڕوونووسی گرێبەستێک، بەڵام ئەو کارمەندەی زانیاریی لەسەر ئەو پڕۆژەیە هەیە، یان ڕوونووسی گرێبەستەکەی لایە، مۆڵەتە یان پشووی فەرمییە. لەو کاتەدا یان دەستت بە زانیارییەکە ناگات، بە هەر هۆکارێکیش بێت ناتوانیت پەیوەندیی بە کارمەندەکەوە بکەیت، یان داوای لێ بکەیت ئامادەبێت، چونکە ڕەنگە لە سەفەر بێت، یان مۆڵەتی نەخۆشیی وەرگرتبێت.
بەڵام سیستەمی (BPMS) ئەو کێشانەی بەتەواویی چارەسەر کردووە. چونکە بەڕێوەبەران دەتوانن گەڕان بە هەموو دامەزراوەکەدا بکەن، تەنانەت ئەو نووسراو و فایلانەش ببینن کە لە ڕەوتی خۆیاندا نییە. بۆیە هەر زانیارییەکیان بوێت بەئاسانیی بەدەستی دەهێنن، بەبێ هاوکاریی کەسانی تر.
نازانیت بۆ ئەرکەکان لە کاتی خۆیاندا تەواو نابن
زۆربەی کات، بەڕێوەبەران کاتێک ئەرکەکان ڕادەسپێرن، لەگەڵیدا داوا دەکەن ئەرکەکە لە وادەیەکی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت. بەڵام چەندین جار ڕوودەدات، کارمەندان ڕووبەڕووی کێشەی چاوەڕوان نەکراو دەبنەوە. بۆیە ناتوانن ئەرکەکان لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدەن. کاتێک ئەم دواکەوتنانە ڕوودەدات، ڕەنگە هەموو کاتێک کارمەندان نەتوانن بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاران ئاگاداربکەنەوە و داوای چارەسەر بکەن. بۆیە دواکەوتنەکان لە قاڵبی کەمتەرخەمیدا دەسەپێن بەسەر کارمەنداندا، بەڕێوەبەران سەرزەنشتیان دەکەن بۆ دواکەوتنی کارەکان.
بەڵام سیستەمی (BPMS)، ئەم دڵەڕاوکێیە کۆتایی پێ دەهێنێت. کێشەکان و هۆکاری دواکەوتنەکان تۆمار دەکات و دەیان کات بە ڕاپۆرت، سەرجەم ئەرکەکان و پرۆسەکانیان ڕوون و شەفاف دەبن. چیتر هۆکاری دواکەوتن نادیار نابێت و کارمەندان تووشی دڵەڕاوکێ نابن.
گرژیی لە نێوان بەڕێوەبەران و کارمەندانی دامەزراوەکە دروست دەبێت؟
بەگشتیی لە وڵاتی ئێمەدا، بەڕێوەبەران لەڕێگەی تەلەفوونەوە بەدواداچوون بۆ زۆرێک لە ئەرکە ئاسایی و نابەپەلەکان دەکەن، هەروەها هەر لەو ڕێگەیەشەوە بەدواداچوون بۆ ئەرکە گرنگ و پەلەکان دەکەن. لە کاتێکدا لە وڵاتانی پێشکەوتوو، ئەو کارە لە ڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنی (Email) و سیستەمێکی کارگێڕییەوە دەکرێت. تەنیا لە حاڵەت و ئەرکی زۆر بەپەلەدا تەلەفوون بەکاردەهێنرێت.
هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە بە شێوەیەکی گشتی، مرۆڤەکان لە کاتە جیاوازەکاندا و لە ژێر بارودۆخی ئەو ساتەدا، ڕەنگە نەتوانن بە تەلەفوون بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و باش کارلێک لەگەڵ کەسانی دیکە بکەن. ئەگەر کارەکە لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت، لەوانەیە گرژیی دروست ببێت لە نێوان بەڕێوەبەران و فەرمانبەران.
هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، بەکارهێنانی سیستەمی (BPMS) ئەم ژینگەیە بۆ بەڕێوەبەران و کارمەندانی دامەزراوەکە دابین دەکات. کە زاراوەی گونجاوتر بۆ بەدواداچوون و وەڵامدانەوە بەکاردەهێنن و ڕێگریی لە گرژییەکی زۆر دەکرێت. لە ئەنجامدا کارلێکی نێوان بەڕێوەبەران و کارمەندان بە شێوەیەکی باشتر ڕوودەدات.
بەردەست نەبوونی پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن و بەکارهێنانیان بەشێوەیەکی دروست
یەکێک لەو ئامڕازە گرنگانە کە دامەزراوەکان پێویستیان پێیەتی، بوونی ئامڕازێکە بۆ دیاریکردنی ئەدای کارمەندان و بەڕێوەبەران، هەروەها دەرهێنانی پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی ئەدای کارکردن لە ڕێگەیەوە.
یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندی و سوودەکانی بەکارهێنانی سیستەمی (BPMS)، بریتییە لە: ڕاپۆرتکردن، دەرهێنانی نیشاندەری کارایی، ئەدای وەک خێرایی وەڵامدانەوە و باری کار و هتد. لە ڕێگای ئەم سیستەمە دەتوانیت ڕاپۆرتی کەسی ئامادە بکەیت، کە هەموو دامەزراوەیەک پێویستی پێیەتی، کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ دیاریکردنی پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی ئەدای کارکردن.
فرە فەرمانگە و لقی جیاجیا، یان بەشە لاوەکی زۆرتان هەیە و ئەستەمە بەشێوەیەکی یەکگرتوو بەڕێوەیان بەرن ؟
هەندێک لە دامەزراوەکان هۆڵدینگن، چەندین کۆمپانیان لە ژێر چەترێکدا، یان وەزارەتێک چەندین بەڕێوەبەرایەتیی هەیە. لقەکان یان بەڕێوەبەرایەتییەکان هەریەکەیان لە شوێنی جوگرافی جیاوازدا هەڵکەوتوون. یان تەنانەت هەندێک دامەزراوەکان چەندین ئۆفیس یان لقیان هەیە، کە لە ناوچە جیاوازەکانی شار، پارێزگا، وڵات، یان تەنانەت جیهانیشدا هەڵکەوتوون. بە دڵنیاییەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەیان، بەڕێوەبردنیان زۆر قورسترە لە بەڕێوەبردنی گروپێکی ناوەندی.
لەم حاڵەتەدا پێویستت بە ئامڕازێکە، کە بتوانێت بە شێوەیەکی بێ کێشە ئەم کۆمەڵانە بەیەکەوە ببەستێتەوە، داتا و زانیاریی ناوەندی و یەکگرتووی هەبێت، کە بتوانیت بەئاسانیی بەدواداچوون بۆ ئەرکە جیاوازەکانی ناو دامەزراوەکانت بکەیت. چاودێری و بەڕێوەبردنی کاروبارەکان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی، لە هەمان کاتدا ئامادەکردنی ڕاپۆرتی یەکگرتوو کە ئاگادارت دەکاتەوە لە پێشکەوتن و ئەدای دامەزراوەکەت.
سیستەمی (BPMS)ی کارامە توانای زۆر باشی هەیە لەم بوارەدا، کە دەتوانیت بەئاسانی بەڕێوەی ببەیت و چاودێریی دامەزراوەکانت بکەیت بە شێوەیەکی ناوەند و یەکگرتوو.
نەبوونی پێشکەوتن لە پرۆسەی دامەزراوەیی، بەهۆی نەبوونی ئامادەیی فیزیکی کەسەکان
ڕۆژانە پرۆسەی جۆراوجۆر لە دامەزراوەکاندا ڕوودەدەن، کە زۆربەیان لە قۆناغێکی دیاریکراودا دەوستن. هەندێک لە بەشەکانی پرۆسەکە وەک کێشەیەکن، کاتێک پرۆسەکە دەگاتە ئەو خاڵە، کاتێکی زۆری دەوێت تا پرۆسەکە دەگاتە قۆناغی داهاتوو. زۆر جار ئەم دواکەوتنانە دەگەڕێتەوە بۆ ئامادەنەبوونی فیزیکیی کەسی بەرپرسی پەیوەندیدار یان دەسەڵاتی هاوشێوە لە دامەزراوەکەدا.
بۆ نموونە، پرۆسەی مۆڵەت ڕەنگە پێویستی بە ڕەزامەندی بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان (HR) هەبێت، بەڵام ئەم کەسە لە کۆبوونەوە یان لە دەرەوەی دامەزراوەکە بێت. یان بۆ پشتڕاستکردنەوەی پرۆسەی هەڵسەنگاندنی ئەدای کارکردن، پێویستە پێداچوونەوە بە سەرپەرشتیاری هەر کەسێک بکرێت. یان ئەو جۆرە حاڵەتانە کە زۆر باون لە دامەزراوکاندا.
لەم بارودۆخانەدا زۆر پێویستە ئامڕازێک هەبێت، بۆ میکانیزەکردنی پرۆسەکان و سووڕانەوەی پرۆسەکان لە دامەزراوەکەدا بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی، کە دەتوانرێت لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێکدا بەدواداچوون، پەسەندکردن یان ڕەتکردنەوە بکرێت. سیستەمی (BPMS)ی کارامە، وۆرک فلۆو (سير العمل) (Workflow) یان ئەوەی پێی دەوترێت ڕەوتی کار لەخۆدەگرێت، دەتوانێت زۆر یارمەتیت بدات لەم بوارەدا. بۆ ئەوەی بتوانیت بەئاسانیی پرۆسەی ئاسایی یان پرۆسەی تایبەتیی دامەزراوەکەت لە سیستەمەکەدا دیزاین بکەیت، جێبەجێی بکەیت و بەڕێوەبردنی بۆ بکەیت.
چەند تێبینییەکی تر
سیستەمی (BPMS)، جگە لە کۆکردنەوە و هەڵگرتنی زانیاری، وەک ئامڕازێک بۆ هاوکاری و کارلێکی دامەزراوەیی ناسراوە. لە نێو بەکارهێنانەکانی ئەم سیستەمەدا، پاشەکەوتکردنی کات و کەمکردنەوەی تێچوونەکان و لە ئەنجامدا کارامەترکردنی دامەزراوەکە هەیە. هەروەها دەستکەوتی بەرچاوی دەبێت بۆ بەڕێوەبەران، پسپۆڕان، کارگێڕی و خۆیەتی ، هاتوو و دەرچوو و ئەرشیف، سەردانکەران و هاوڵاتیان و دواجار ژینگە.
بەپێی جۆری کارەکە و پێداویستییەکانی ڕێکخراوەکەت، دەتوانیت مۆدیۆلی جیاوازی لە سیستەمی (BPMS)ی کارامە بەکاربهێنیت.
هیچ پارەیەک بۆ ڕاوێژکاری و بینینی تواناکانی سیستەمی (BPMS)ی کارامە وەرناگیرێت. پەیوەندی بکە بۆ سوود وەرگرتن لە داشکاندنی تایبەت و دێمۆی سیستەمەکە، لە کەمتر لە 5 چرکەدا داواکارییەکەت پێشکەش بکە!
کڕیارەکانمان ئەم سوودانەیان لە کارامە وەرگرتووە
تێچووەکانیان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم کردۆتەوە. بۆ نموونە چیتر پارەیەکی زۆر لە کڕینی پەڕاوگە و پرینتەر خەرج ناکرێت. خێرایی لە ئەنجامدانی کارەکان و کەمکردنەوەی هەڵە. بەڕێوەبردن و چاودێریی وردی کاروبارەکان. دامەزراندنی ئەرشیفی ئەلیکترۆنی. دامەزراندنی هاتوو و ڕۆیشتووی ئەلیکترۆنیی نووسراوەکان و، کەمکردنەوەی گەیاندن و بەریدی دەستی، لەگەڵ چەندین سوودی تر…
ئەگەر سیستەمی (BPMS)ت نییە، 5 مەترسیی گەورە هەڕەشە لە دامەزراوەکەت دەکات!
گۆڕینی سیستەم و پرۆسەی کارکردن، هەمیشە یەکێکە لە بڕیارە گرنگەکان بۆ بەڕێوەبەران. بە تایبەت ئەگەر ئەم گۆڕانکارییە، پێویستی بە وەبەرهێنانی دارایی هەبێت. ئەگەر ئەم دەقە دەخوێنیتەوە، ئەوە مانای ئەوەیە کە زیرەکیی بەڕێوەبردن بۆ تۆ گرنگە و بیر لە گۆڕانکاریی ئەرێنی دەکەیتەوە. حەق بە تۆیه، ڕاست دەکەیت، گۆڕانکاریی قورسە. لەم بەشەدا یارمەتیت دەدەین، بۆ ئەوەی ئاگاداریی ئەو زیانانە بیت، کە دامەزراوەکەت بەهۆی بەکارنەهێنانی سیستەمی (BPMS)وە تووشی دەبێت. هەروەها بە زانینی ئەم 5 مەترسییە، باشترین بڕیار بدە بۆ داهاتووی کارەکەت و کارمەندانت.
دامەزراوەکە ڕاهاتوون بە نەبوونی شەفافیەت، نائارامی، بێ بەرنامەیی، لەگەڵ ئەوەش هەمووان گلەیی لە بێ بەرنامەیی ناو دامەزراوەکە دەکەن
بە ئۆتۆماتیککردنی کاروبارەکان، دەتوانیت کەسەکان و چالاکییەکان لە شوێنی خۆیان دابنێیت. دەبێت ئەزموونت کردبێت کە هەندێک جار، بەهۆی زۆری کارەکان یان نەبوونی پەیوەندیی دروست لە نێوان کارمەند و بەشە جیاوازەکان، شتەکان ون دەبن!
بەڵێ، بەڕاستیی ون دەبن…
دیار نییە کارەکە لە چ کاتێکەوە بەدەست کەسێکەوەیە؟ کێ بەرپرسیارە لە دواکەوتن و ئەنجامنەدان؟ کەسیش نازانێت چۆن ئەم ڕۆتینە چاک بکاتەوە؟
ئۆتۆماتیککردنی کارگێڕیی بە لابردنی بیرۆکراسی، تۆمارکردنی تەواوەتیی نووسراو و ڕەوانەکردنەکان، ئەگەری بەدواداچوونی خێرای بەڵگەنامەکان و ئەرشیفەکان، ئەگەری چاودێریکردنی وردی پرۆسەی کار و هتد. ئەوە نیشان دەدات کە هەر کەسێک چ کردارێکی کردووە بەرانبەر بە ئەرکێک و کیشە و گرفتەکان دەستنیشان دەکات.
بەم شێوەیە بە داشبۆرد و مێزی کارەکەت لە ناو سیستەمەکە، کار و ئەرکەکان تەنیا لە مێشکی کارمەنداندا نییە. لە کۆتاییدا ئەم ئامڕازانە دەبنە هۆی ڕوونکردنەوەی ئەرکەکانی فەرمانبەران و ڕێکخستنی پرۆسەکانی ڕێکخراو و زیادکردنی بەرهەمهێنان.
بەشە جیاوازەکان بیانوو بۆ کارەکان دەهێننەوە پڕۆژەکان دەخەنە سەر یەکتر
هەندێک جار بەهۆی نەبوونی سیستەمێکی پەیوەندیی ڕێکخراو و یەکپارچە لە نێوان بەشەکان و دامەزراوەکان، کارەکان و پڕۆژەکانت پێشناکەون. لە کۆتاییدا تەنیا دەبیستیت: ئەمە کاری من نییە! خەتای من نەبوو! هەر ئەوەیە کە هەیە! هەمیشە لیستێک لە بیانوو بۆ نەگرتنەبەری هەنگاو بۆ ئەنجامدانی کارەکان.
بە ئۆتۆماتیککردن و ئەلکترۆنیکردنی کاروباری دامەزراوەکەت، تۆ دیاریی دەکەیت کە چ ئەرکێک دەبێت ئەنجام بدرێت، بە چ ڕیزبەندییەک، لەلایەن چ کەسێکەوە.
دەبێت پارەیەکی زیاتر خەرج بکەیت بۆ ئامادەبوونی کەسانی پسپۆڕ کە ناتوانن لە دامەزراوەکەت ئامادەبن
ئەمە زیاتر لە دامەزراوە گەورەکاندا ڕوودەدات. مێزی بەتاڵ کە تەنیا مانگانە پارەیان پێدەدرێت! بێگومان لەوەش خراپتر، زۆر شت ناکەن.
ئەو کەسانەی کە کارەکانت بەندە بەوانەوە، زۆرجار لە دەرەوەی دامەزراوەکە یان بە بیانووی جۆراوجۆر کارەکە دوادەخەن. مەهێڵە کەسەکان ببنە هەڕەشە بۆ سەر کارەکەت. تەنانەت دەتوانیت کارکردن لە دوورەوە، لەسەر پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیی پارێزراو بۆ کارمەندەکانت دابین بکەیت، بۆ بەدواداچوون بۆ کارەکانیان لە دەرەوەی دامەزراوەکە (بەبێ ئەوەی پێویست بکات کارمەندان لە ناو دامەزراوەکە ئامادەبن).
کاتێک کارمەندێک واز دەهێنێت یان بەشەکەی دەگۆڕێت، زانیارییەکان لەناودەچن و کەسی دواتر ناتوانێت شارەزا بێت
نابێت ڕێگە بدەیت تەواویی کارەکانت، زانیارییەکان و پرۆسەکان لە ژێر دەستی کەسێکدا بێت. نموونەی زۆرمان هەیە بۆ ئەوە، بۆ نموونە: بە کارکردن لەسەر پۆستی ئەلیکترۆنی (Email)ە کەسییەکانیان یان کۆمپیوتەرەکانیان، کەسەکان بەشێک لە زانیارییە بەسوودەکانی کارەکەت لێ وەردەگرن، هەموو زانیارییەکان بۆ هەمیشە لە ئیمەیڵەکانیاندا دەمێنێتەوە، یان دوای وازهێنان لە سەر کومپیتەرەکەیان دەیسڕنەوە. بەسەرت هاتووە وایە؟ یان زۆرێک لە پەیوەندییەکانی دامەزراوەکە و ژمارەی تەلەفوون و پرۆسەکانی بەدواداچوون، تەنیا لە وادەی کارکردنی کارمەندەکەتدا هەڵدەگیرێن.
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەمە ڕوودەدات، چونکە مرۆڤ هیچ بژاردەیەکی تری نییە. باشتر وایە ڕێگایەکی ڕاست بۆ کارمەندەکانت دابین بکەیت، بۆ ئەوەی زانیاریی دامەزراوەکەت و کارەکەت نەدزرێت و پارێزراوبێت.
هەر پۆستێکی کار پێویستی بە تێڕوانینێکی تایبەتی خۆی هەیە، هەموو کارێک و پرۆسەی ئەنجامدانی ئەزموونە. ئەو ئەزموونە بگوازەرەوە بۆ کەسانی داهاتوو. سیستەمی (BPMS)، دەتوانێت زانیاری، داتا، بەڵگەنامە و تۆمارەکانی دامەزراوەکەت یەکبخات. ئەم سیستەمە ڕێگەت پێدەدات، وەک تیمێک کار لەسەر بەڵگەنامەی جیاواز وۆرد، ئێکزڵ، پاوەر پۆینت و هتد بکەیت. سیستەمی بەڵگەنامەی دامەزراوەکەت، بەڕێوەبردنی پۆستی ئەلیکترۆنی (Email)، میدیای ڕێکخراوەیی، ئینسایکلۆپیدیای ڕێکخراوەیی، گواستنەوەی پەڕگە (File) و هتد. چارەسەری پێشنیارکراوی سیستەمی کارامەی کۆمپانیای پاتریسە .
کارمەندان ئەرکەکانیان لەبیر دەکەن و کات بەشێوەیەکی دروست بەڕێوە نابرێت
بە خۆکارکردنی کارەکان، دەتوانیت کاتی ئەنجامدانی کارەکان بۆ بۆ کارمەندەکانت دابنێیت. لەبیرت بێت کە تۆ بەرپرسیاریت لە بەڕێوەبردنی کاتەکانی کارمەندەکانت. بەئاسانی “وادەی وەڵامدانەوە” بۆ ئەرک و نووسراوەکان دابنێ. بە سیستەمی “چاودێری و ئاگادارکردنەوە” لە کاتێکی دیاریکراودا، کەسی مەبەست ئەرکەکانی بیربخەرەوە.
بەم شێوەیە دەتوانیت بەدواداچوون بۆ کارەکانت بکەیت بەبێ هیچ شەرمێک، تۆپەکە لە مەیدانی دروستی خۆیدا فڕێ بدە، بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا کارەکان لە کاتی خۆیدا و بە دروستی ئەنجام بدرێن. ئەمەش پێی دەوترێت بەڕێوەبردنێکی زیرەک، کە سیستەمەکە ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە ئەنجامدانی کارەکان بەباشی.
ئێستا بەڕای تۆ ئایا ئۆتۆماتیککردنی کاروبارەکان شایەنی وەبەرهێنانە؟
ئەگەر ناڕازیی بووم لەو بەرهەمەی کڕیومە؟
ئێمە متمانەی تەواومان بە جۆرایەتیی بەرهەم و کارایی ڕاژەکانمان هەیە. بەڵام ڕەنگە هێشتا گومانت هەبێت لە بڕیاردان بۆ کڕینی ئەم بەرهەمە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، سەرجەم سیستەمەکانی کۆمپانیای پاتریس دڵنیایی 100%ی گەڕاندنەوەی پارەیان هەیە، بۆ ماوەی سێ مانگ بەبێ هیچ لێبڕینێک. دڵنیاتان دەکەین کە ئەگەر بە وردی و ئارامیی لەگەڵ تیمەکانمان بەشداریی ڕاهێنانەکان بکەیت، دەبیتە خاوەنی سیستەمێکی ناوازە و کاریگەر بۆ کۆمپانیا یان دامەزراوەکەت.
پرسیاری ترت هەیە، یان دەتەوێت لە نزیکەوە ئەزموونی کارامە بکەیت؟
هیچ پارەیەک بۆ ڕاوێژکاری و بینینی تواناکانی سیستەمی (BPMS)ی کارامە وەرناگیرێت. پەیوەندی بکە بۆ سوود وەرگرتن لە داشکاندنی تایبەت و دێمۆی سیستەمەکە، لە کەمتر لە 5 چرکەدا داواکارییەکەت پێشکەش بکە!