لیۆپارد
لیۆپارد سیستەمی ئەلیکترۆنیی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکانە. گونجاوە بۆ کارە مامناوەند و گەورەکان. لیۆپارد پێشەنگی ئەم بوارەیە و سەدان کۆمپانیا لە سەرانسەری ئێراق و هەرێمی کوردستان بەکاری دەهێنن. ڕێکخستنی کاتی کارکردن و پێدانی مووچە و سەدان تایبەتمەندیی تر لە لیۆپارد بەردەستن.
تایبەتمەندییەکانی لیۆپارد
لیۆپارد یەکێکە لە سیستەمە سەرکەوتووەکانمان. بەتەواویی دیزاینمان کردووە کە بیرۆکراسیی کارگێڕیی کۆتایی پێ بهێنێت. ڕۆتینی کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان کەمبکاتەوە. ڕێگە لە هەڵە بگرێت و تێچووی بەکارهێنانی پەڕاوگە و کاغەز کەمبکاتەوە. لیۆپارد توانای گونجانی هەیە لەگەڵ هەموو شێوازی بەڕێوەبردنەکان و پێکهاتە ڕێکخراوەییەکان. گرنگ نییە هەر داواکارییەکت هەبێت یان داوای گۆڕانکاریی بکەیت، چونکە لە لیۆپارد زۆر ئاسانە.
لیۆپارد یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای پاتریس
کۆمپانیای پاتریس ساڵی 2008 دامەزراوە. خاوەنی چەندین بەرهەمی ناوازەیە بۆ بوارەکانی کارگێڕیی ئەلیکترۆنی و سەرچاوە مرۆییەکان، لە بەرهەمە بەناوبانگەکانمان (کارامە) و (لیۆپارد)ن. کۆمپانیاکەمان جێگەی متمانەی سەدان کۆمپانیا و فەرمانگەی حکومییە لە هەرێمی کوردستان و ئێراق.
لیۆپارد سیستەمی دڵخوازی هەمووانە
لیۆپارد لەگەڵ سەرجەم ئامێرەکانی پەنجەمۆر کار دەکات
لیۆپارد دەتوانێت، لەگەڵ هەموو ئامێرێکی تۆمارکردنی هاتن و ڕۆیشتنی کارمەندان کار بکات. ئەم کاتانە ڕاستەوخۆ لە لیۆپارد تۆماردەبن، هەر کارمەندێک کات و ڕۆژی کارکردنی خۆی هەیە. هەروەها ڕۆژانی پشووی بۆ دیاریکراوە، مۆڵەتەکانی لەوێوە بەڕێوە دەبرێت. هەموو ئەوانەی باسمان کرد خۆکار (Automatic)ن و لیۆپارد خۆی ئەنجامی دەدات.
لیۆپارد کۆتایی بە ڕۆتین و بەکارهێنانی کاغەز دەهێنێت
لیۆپارد لەسەر بنەمای وێب کار دەکات، پشتگیریی فرەزمان دەکات و بەرنامەی بەکاربەری (Application)ی هەیە. بۆیە هەم بەڕێوەبەران و بەشی سەرچاوە مرۆییەکان، هەم کارمەندان هیچیان کاغەز بەکارناهێنن. کارمەندان لە مۆبایلەکانیانەوە هەژمارەکانیان دەکەنەوە، داوای مۆڵەت دەکەن و باڵانسی مۆڵەتەکانیان دەبینن، هەروەها هەر لە مۆبایلەکانیانەوە دەزانن کە مۆڵەتەکەیان پەسەندکراوە. کارگێڕییش بەهەمان شێوە، لە ڕێگەی داشبۆردەکانیانەوە سەرجەم داواکارییەکان ڕێک دەخەن. لە لیۆپارد دەتوانیت پرۆسەکان دیزاین بکەیت. چۆن داواکارییەک ئەنجام بدرێت؟ ئایا خۆکار بێت یان نا؟ بۆیە ڕۆتین کۆتایی پێ دەهێنێت.
با وەڵامی پرسیارەکانت بدەینەوە
ئایا پارێزراوە چیتر کاغەز بەکارنەهێنیت؟ لیۆپارد چۆن کاردەکات و تایبەتمەندییەکانی چیین؟ هەموو ئەو پرسیارانەمان وەڵام داوەتەوە.
ئایا دەتوانم لە هەموو شوێنێک لیۆپارد بەکاربهێنم؟
بەڵێ، هەم خۆت هەم کارمەندانت. لیۆپارد لەسەر بنەمای وێب کار دەکات. واتە لەسەر وێبگەڕ (Web Browser)ەکەت دەیکەیتەوە. گرنگیش نییە لە هەر شوێنێکی جیهان بیت. دەتوانیت بچیتەژوورەوە و ئەرکەکانت ڕابپەڕێنیت. چیتر کاغەز بەکارناهێنرێت.
لیۆپارد چۆن دادەمەزرێت؟
لیۆپارد لەسەر ڕاژەکار (Server)ێک دادەزرێت لە کۆمپانیا یان فەرمانگە حکومییەکەت. هەروەها دەکرێت لەسەر ڕاژەکارێکی هەوریش (Cloud Server) دابمەزرێت.
چۆن پشتبەستن بە کۆمپیوتەرێک پارێزراوە؟ چی دەبێت ئەگەر ئەو کۆمپیوتەرە تووشی کێشە بوو؟
لیۆپارد دەکرێت هەموو کاتژمێرێک، هەموو ڕۆژێک، هەموو حەفتەیەک، هەموو مانگێک پاڵپشتیی (Backup)ی لێ ڕوونووس بکرێت و لەسەر کۆمپیوتەرێکی تر دابنرێت. ئەگەر ڕاژەکاری سەرەکیی تووشی کێشەبوو، ئەوە سەرجەم زانیارییەکان و بەڵگەنامەکان لە کۆمپیوتەری دووەم پارێزراون.
ئەی ئەگەر هەردوو کۆمپیوتەرەکە تووشی کێشە بوون؟ چی ئەگەر ڕووداوێکی وەکو ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا؟
ئێمە دەتوانین پاڵپشتیی بنێرین بۆ ڕاژەکاری دەرەکییش، بۆ نموونە: بەردەوام سەرجەم زانیاری و بەڵگەنامەکان ڕوونووس بکەین بۆ ڕاژەکارێک لەسەر هەور. لای کۆمپانیا بەناوبانگەکانی وەکو (ئەمەزۆن، گووگڵ کڵاود، دیجیتاڵ ئۆوشن، ئاکامای، مایکرۆسۆفت ئاژوور و هەر کۆمپانیایەکی تر). بۆیە هەرگیز زانیاری و بەڵگەنامەکانت لەناوناچن.
هەر سیستەمێکی سەرچاوە مرۆییەکان تاقیدەکەمەوە، لەگەڵ من ناگونجێت
لیۆپارد جیاوازە لە سەرجەم سیستەمەکانی تری سەرچاوە مرۆییەکان. چونکە گرنگ نییە پێکهاتەی ڕێکخراوەییت چۆنە، یان چۆن ئەرکە کارگێڕییەکان بەڕێوە دەبەیت. لیۆپارد بەئاسانیی دەگونجێت لەگەڵ کارەکەت.
بەکارهێنانی ئەم سیستەمە ئەلیکترۆنیانە سەختە و کارمەندان دووبارە دەچنەوە سەر ڕێگا کۆنەکە
دوای دامەزراندنی لیۆپارد، ئێمە 6 مانگ پشتیوانی تەکنیکیی بێبەرانبەر پێشکەش دەکەین.
بە چەند زمان بەردەستە؟
لیۆپارد بە سێ زمان بەردەستە: کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی.
هەندێک لە سیستەمەکان ڕاپۆرت بە تێچوویەکی زیاتر دەفرۆشن
تەنیا بە لیۆپارد بڵێ چ ڕاپۆرتێکت دەوێت، ڕاپۆرت لە هەموو کردار و چالاکییەک وەردەگیرێت. هەروەها هەمووی لەگەڵ سیستەمەکەدایە و تێچووی زیادەی نییە.
ئامادەکردنی لیستی مووچە چەندی دەوێت؟
ڕەنگە باوەڕ نەکەیت، بەڵام ئامادەکردنی لیستی مووچە تەنیا چەند خولەکێکی پێویستە، گرنگ نییە کارەکەت چەند گەورەیە.
من کارەکەم ئاڵۆزە، بەشەکانم زۆرن و کارمەندان کاتی کارکردنیان جیاوازە
هەموو ئەوانە بۆ لیۆپارد زۆر ئاسانە، کۆمپانیا یان بەڕێوەبەرایەتییەکەت بەشی زۆرە؟ کارمەندانت کاتی کارکردنیان جیاوازە؟ کارمەندان دەنێریت بۆ دەرەوەی شار\وڵات؟ هەموو ئەوانە یەکجار پێناسە بکە و لیۆپارد کارەکانت بۆ ئەنجام دەدات.
ئەگەر یاسای کارکردنمان گۆڕا؟
تایبەتمەندیی سیستەمەکانی کۆمپانیای پاتریس ئەوەیە، بەکارهێنەران خۆیان دەسەڵاتی تەواویان هەیە بەسەر سیستەمەکەدا. بۆیە هەر گۆڕانکارییەکت ویست، هەر نوێکارییەکت هەبوو. دەتوانیت ئەنجامی بدەیت.
کارمەندان چۆن لە ئەنجامی داواکارییەکان ئاگادار دەبن؟
لیۆپارد دەتوانێت ئاگادارییەکان بنێرێت لە ڕێگەی: کورتەنامە، پۆستی ئەلیکترۆنی، یان کارمەند تەماشای داشبۆردەکەی دەکات.
جۆرەکانی مۆڵەت زۆرن و من نامەوێت تێکەڵ ببن
لیۆپارد زۆر بەجوانیی مۆڵەتەکان جیا دەکاتەوە و ڕێکیان دەخات. بۆ نموونە: مۆڵەتی نەخۆشی، یاسایی، هاوسەرگیری، دایکانە و زیاتریش. مۆڵەتەکان تێکەڵی یەک نابن و بەجوانی دەتوانیت لە ڕاپۆرتەکاندا بیبینیت.
کارمەندەکانم کاتی زیادە کار دەکەن و نامەوێت کاتەکانیان بفەوتێت
لیۆپارد هەرگیز ڕێگە بە فەوتانی کاتی کارکردنی زیادە نادات. دوای تەواوبوونی کاتی کارکردن، هەموو زیادە کارکردنێک هەژمار دەکرێت و دەتوانرێت لە کاتی پێدانی مووچە زیاد بکرێت.
دەتوانم سیستەمەکە تاقیبکەمەوە پێش بەکارهێنان؟
بەڵێ بەدڵنیایی، لە خوارەوە کرتە بکە لە دوگمەی تۆمارکردنی کات. کاتێک دیاریبکە بۆ ئەوەی کارامە تاقیبکەیتەوە و لە نزیکەوە بیبینیت.
ئەگەر ناڕازیی بووم لەو بەرهەمەی کڕیومە؟
ئێمە متمانەی تەواومان بە جۆرایەتیی بەرهەم و کارایی ڕاژەکانمان هەیە. بەڵام ڕەنگە هێشتا گومانت هەبێت لە بڕیاردان بۆ کڕینی ئەم بەرهەمە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، سەرجەم سیستەمەکانی کۆمپانیای پاتریس دڵنیایی 100%ی گەڕاندنەوەی پارەیان هەیە، بۆ ماوەی سێ مانگ بەبێ هیچ لێبڕینێک. دڵنیاتان دەکەین کە ئەگەر بە وردی و ئارامیی لەگەڵ تیمەکانمان بەشداریی ڕاهێنانەکان بکەیت، دەبیتە خاوەنی سیستەمێکی ناوازە و کاریگەر بۆ کۆمپانیا یان دامەزراوەکەت.