لیبرۆ سیستەمی بەڕێوەبردنی کتێبخانە و زیاتریش!
لیبرۆ سیستەمی بەڕێوەبردنی زیرەکی کتێبخانە و گەلەری و کۆگاکانی ئەرشیفە. یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای پاتریس.
لیبرۆ یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای پاتریس
کۆمپانیای پاتریس ساڵی 2008 دامەزراوە. خاوەنی چەندین بەرهەمی ناوازەیە بۆ بوارەکانی کارگێڕیی ئەلیکترۆنی و سەرچاوە مرۆییەکان، لە بەرهەمە بەناوبانگەکانمان (کارامە) و (لیۆپارد)ن. کۆمپانیاکەمان جێگەی متمانەی سەدان کۆمپانیا و فەرمانگەی حکومییە لە هەرێمی کوردستان و ئێراق.
سیستەمی لیبرۆ چی لە خۆدەگرێت؟
پۆرتاڵی کتێبخانەیی
ڕێکخستن و ڕیزکردن
گەڕانی خێرا و ورد
لیستەی سەرچاوەکان
گۆڤارە ئەلیکترۆنییەکان
ڕاپۆرت و ئامارەکان
RFID & Barcode
مەبەستمان چییە لە سیستەمی کتێبخانە و زیاتریش؟
لیبرۆ سیستەمی بەڕێوەبردنی زیرەکە، گونجاوە بۆ کتێبخانە، گەلەری، دەزگای کەلەپوور، مۆزەخانە و دەیان دامەزراوەی تر. سیستەمەکە لەسەر بنەما و بنەڕەتەکانی کتێبخانەکان دروستکراوە. بەردەوامیش لە ژێر گەشەپێدان و فراوانکردندایە. لیبرۆ لەسەر بنەمای وێب کاردەکات، بنکەدراوەکەی پشتبەستە بە (Microsoft SQL Server)، هەروەها لە تەکنۆلۆجیاکانی (ASP.NET) و (XML) و (MVC 5.0) کەڵک وەردەگرێت.
لیبرۆ توانای چی هەیە؟
- بنیادنانی تەواوی ژێربەشەکانی سیستەم وەکو: ئەمانەت، داخڵکردنی زانیاریی سەرچاوەکان، نووسینی لیستەی سەرچاوەکان و زیاتریش.
- پاڵپشتیکردن لە هەموو جۆرە بەڵگەیەک وەکو: نەخشە، ڕاپۆرت، بەڵگەنامە و زیاتریش. لەگەڵ توانای زیادکردنی خانەی نوێی پەیوەندیدار لەگەڵ هەمان سەرچاوە.
- پاڵپشتیکردن لە فۆڕماتی (Marc) و (uniMarc) لە دروستکردنی بنکەدراوە و گواستنەوەی زانیارییەکان.
- داڕشتن و پێشکەشکردنی قاڵبی کتێبخانەیی لەگەڵ دیزانی ماڵپەڕێکی تایبەت، کە دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ ڕاژەی یەکخستنی کتێبخانە و گەلەرییەکان. گرنگ نییە لە چەند شوێنی جیاوازبن. بە بێ پەیوەستبوون بە سیستەم و کۆمپیوتەری زیادە.
- داڕشتن و پێشکەشکردنی قاڵبی فرە کتێبخانە (Multi Library).
- پێشکەشکردنی پۆرتاڵ\ماڵپەڕی کتێبخانە بە زمانەکانی ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی. بۆ بەخشینی ئەندامەتیی و ڕاژەی سەرهێڵ بۆ بەکارهێنەران.
- توانای گەڕان بە دوای سەرچاوەکان، لە ڕێگەی ماڵپەڕی کتێبخانە و گرتنی کتێبەکان.
- پاڵپشتیکردن لە سیستەمی باڕکۆد و سیستەمی هۆشمەندی (RFID).
- بەڕێوەبردنی هەموو چەشنە بانکێکی زانیاری و گۆڤارە ئەلیکترۆنییەکان.
- گەڕان بۆ بەڵگەکان بە شێوەی درەختیی لە سێ خانەی ناوی کتێب و نووسەر و بابەت، لەسەر بنەمای ئەلفوبێیی سەرەتای خانەکان.
- گەڕان لە دەقی سەرچاوە کوردییەکان و بیانیییە بە دیجیتاڵ کراوەکان.
- پێناسکردنی دەسەڵاتی دەستپێگەیشتن بە سەرچاوە دیجیتاڵییەکان بۆ پاراستنی مافی خاوەندارێتیی سەرچاوەکان.
- بەدەستهێنانی ڕاپۆرتی ورد، پاش تەواوبوونی نووسینی لیستەی سەرچاوەکان، بۆ نموونە لیستەی ئەو سەرچاوانەی لە جێگای خۆیان نەبوون، ئەو سەرچاوانەی هێشتا زانیارییەکانیان داخڵ نەکراون، یان ئەو سەرچاوانەی کە ون بوون و ئێستا دۆزراونەتەوە.
- ڕێکوپێککردنی سەرچاوەکان لەسەر بنەمای ڕیزبەندییەکان بە پێی سیستەمی ڕیزبەندیی دیۆیی
- بینینی چالاکیی بەکارهێنەران، لە کاتی کارکردن بە سیستەم و پێشینەی هاتنەژوورەوە و چوونەدەرەوە و هەموو ئەو کارانەی کردوویانە.
- دروستکردنی ڕاپۆرتی داینەمیک، لە پاڵ ئەو ڕاپۆرتانەی لە سیستەمدا بوونیان هەیە.
- بوون بە ئەندام لە ڕێگەی پۆرتاڵی کتێبخانەوە بەبێ ئامادەبوون لە کتێبخانە.
- پەیوەندیی نێوان بەکارهێنەر و کارمەندی کتێبخانە ڕێکدەخات، لە ڕێگەی پرسیار و وەڵام و ناردنی پۆستی ئەلیکترۆنی.
- ناردنی نامەی تاکەکەسیی یان گرووپ لە ناو پۆرتاڵ، بە شێوەیەک هەر بەکارهێنەرێک نامەی خۆی یان گرووپەی ببینێت پاش چوونەژوورەوە.
- نمایشکردنی وێنەی ڕووبەرگی کتێبەکان بە شێوەی خۆکار لە کاتی نمایشکردنی پوختەی دەرەنجامەکانی گەڕان.
- پاشەکەوتکردن و چاپکردنی دەرەنجامی گەڕان بە شێوەی هەڵبژاردەیی یان دەستیی.
- دروستکردنی بەستەری پەیوەندیدار لەگەڵ هەر سەرچاوەیەکی تردا.
- داخڵکردنی زانیارییە بەدەستهاتووەکان لە بنکەدراوە و سەرچاوەکانی دیکە بە دوو فۆرماتی (ISO) و (MARC) و پاڵپشتیکردن لە پرۆتۆکۆڵی (Z3950) لە ماڵپەڕ و نەرمەواڵەکانی تر.
- توانای پەیوەندیکردنی ڕاستەوخۆ بە کتێبخانە باوەڕپێکراوەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاریی سەرچاوەکانی ئەوان، بەبێ پێویستیی بە قۆناغەکانی وەرگرتنی (ISO) و پاشەکەوتکردن و بانگهێشتکردنی زانیارییەکان بۆ ناو بەرنامە (هەروەها کتێبخانە باوەڕپێکراوەکان وەکو: Ohio, Congress, Sydney, Locator Plus…).
- دیزاینی فۆرمەکانی داخڵکردنی زانیاریی بەپێی خواستی خۆت.
- ڕاگەیاندنی ئاگاداریی سەبارەت بە داواکاریی ئامادەکراو بە شێوەی دەنگ.
- ناردنی کورتەنامە و پۆستی ئەلیکترۆنی، سەبارەت بە درەنگ کەوتن لە گەڕاندنەوەی سەرچاوەکان، بۆ کتێبخانە لە کاتی دیاریکراو. ڕاگەیاندنی گەیشتنەوەی سەرچاوەکان بۆ کتێبخانە و کاتی کۆتایی بۆ گەڕاندنەوەی سەرچاوەکان.
- لابردنی ئەمانەتی سەرچاوە لە کەسێکەوە کە سەرچاوەکەی بردووە و کاتی تەواو بووە، بۆ کەسە نوێیەکە کە سەرچاوەکەی داواکردووە بە سەرە و بە شێوەیەکی خۆکار.
- پیشاندانی دۆخەکان (ئەمانەت، گیراو و بەرگ تێگرتن و هتد). بۆ بەکارهێنەران لە کاتی گەڕاندا.
- پیشاندانی ئاستی بەکارهێنان و درەنگ کەوتن لە گەڕاندنەوەی سەرچاوەکان بۆ بەکارهێنەران لە کاتی گەڕان.
- ئامادەکردن و چاپکردنی پسووڵەی ئەمانەتی سەرچاوەکان، کە بریتییە لە کاتی گەڕاندنەوەی سەرچاوەکان بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەر.
- ڕێگەگرتن لە بە ئەمانەتدانی سەرچاوەکان و درێژکردنەوەی کاتی ئەمانەت بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی ماوەی درەنگ کەوتنیان لە ئاستی دیاریکراو تێپەڕیوە.
- بەڕێوەبردنی پەڕەی گەڕان و خانەکان، بۆ ئەوەی دیاریبکەیت کامیان پێش کامیان دەربکەوێت.
- ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان و تێخستن (Input)ی بنەڕەت بۆ زانیاریی بیبلیۆگرافیی لە ناوەندە جۆربەجۆرەکان لەسەر بنەمای دوو بنەڕەتی (MODS) و (Dublin Core).
- پاڵپشتیی لە بنەڕەتەکانی (ISO2709) و (XML).
- پاشەکەوتکردنی بەشێکی زۆر لە سەرچاوەکان لەسەر بنەمای بنەڕەتی (DC).
هەموو ئەو خاڵانەی باسمان کرد، نموونەکەی بۆ کتێبخانە بوو. بەڵام سیستەمی لیبرۆ بۆ سەرجەم ناوەندەکانی وەکو مۆزەخانە، ناوەندی کلتووری، پاراستنی بەڵگەنامە و کەرەستەی مێژوویی و هتد گونجاوە.
ئەگەر ناڕازیی بووم لەو بەرهەمەی کڕیومە؟
ئێمە متمانەی تەواومان بە جۆرایەتیی بەرهەم و کارایی ڕاژەکانمان هەیە. بەڵام ڕەنگە هێشتا گومانت هەبێت لە بڕیاردان بۆ کڕینی ئەم بەرهەمە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، سەرجەم سیستەمەکانی کۆمپانیای پاتریس دڵنیایی 100%ی گەڕاندنەوەی پارەیان هەیە، بۆ ماوەی سێ مانگ بەبێ هیچ لێبڕینێک. دڵنیاتان دەکەین کە ئەگەر بە وردی و ئارامیی لەگەڵ تیمەکانمان بەشداریی ڕاهێنانەکان بکەیت، دەبیتە خاوەنی سیستەمێکی ناوازە و کاریگەر بۆ کۆمپانیا یان دامەزراوەکەت.
پرسیاری ترت هەیە، یان دەتەوێت لە نزیکەوە ئەزموونی لیبرۆ بکەیت؟
هیچ پارەیەک بۆ ڕاوێژکاری و بینینی تواناکانی سیستەمی لیبرۆ وەرناگیرێت. پەیوەندی بکە بۆ سوود وەرگرتن لە داشکاندنی تایبەت و دێمۆی سیستەمەکە، لە کەمتر لە 5 چرکەدا داواکارییەکەت پێشکەش بکە!