پەی تایم
پێویست ناکات کات بەفیڕۆ بدرێت بۆ ڕێکخستنی شەفتەکان و هەژمارکردنی ڕێژەی کارکردن، دواکەوتن، غیابات، ئۆڤەرتایم، مۆڵەتەکان و مووچەی کارمەندەکانت. پەی تایم سیستەمێکی پێشکەوتووە و ئاسانکاریی تەواوت بۆ دەکات. تەنیا سیستەمی پەی تایم بەدەست بهێنە و بەئاسانیی دەوامی کارمەندەکانت بەڕێوەببە.
بۆچی پەی تایم؟
پەی تایم یەکێکە لە سیستەمە بەهێزەکانی کۆمپانیای پاتریس. بە ئەزموونی 16 ساڵ کارکردن لە بوارەکانی کارگێڕیی ئەلیکترۆنی و سەرچاوە مرۆییەکان دروستمان کردووە بۆتان. لەگەڵ ئەوەش بە زمانی کوردی و عەرەبی کاردەکات. هەرگیز هیچ سیستەمێکی بەهێزی وەکو پەی تایم نادۆزیتەوە. ئامادەکردنی ڕاپۆرت، ئامادەکردنی لیستی مووچە، دانانی یاسای نوێی کارکردن، هەموو ئەمانە تەنیا چەند چرکەیەکیان پێویستە. پەی تایم جگە لەوەی بەکارهێنانی زۆر ئاسانە، نرخیشی زۆر گونجاوە. بۆیە سیستەمی دڵخوازی هەمووانە بێ جیاوازی.
بینینی پەی تایم لە نزیکەوە
دەتەوێت پەی تایم لە نزیکەوە تاقی بکەیتەوە و زانیاریی زیاتر وەربگریت؟
پەی تایم یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای پاتریس
کۆمپانیای پاتریس ساڵی 2008 دامەزراوە. خاوەنی چەندین بەرهەمی ناوازەیە بۆ بوارەکانی کارگێڕیی ئەلیکترۆنی و سەرچاوە مرۆییەکان. کۆمپانیاکەمان جێگەی متمانەی سەدان کۆمپانیا و فەرمانگەی حکومییە لە هەرێمی کوردستان و ئێراق.
پەی تایم سیستەمی دڵخوازی هەمووانە
پەی تایم سیستەمی ئامێری پەنجەمۆر نییە
پەی تایم بەهێزترین سیستەمی بەڕێوەبردنی دەوامی کارمەندانە، بە زمانی کوردی و عەرەبی بەردەستە و دەبێتە گەورەترین هاوکارت لە شوێنی کارەکەت، هیچ سیستەمێک وەکو پەی تایم کاتی کارکردنی کارمەندان و شەفت و مۆڵەت بەڕێوە نابات. لەگەڵ 255 ئامێری پەنجەمۆر پەیوەست دەکرێت. گرنگ نییە چەند لق و بەشی جیاوازت هەیە، هەروەها گرنگیش نییە ئەگەر هەر لقێکت لە شوێنێکە. هەموویان لەڕێگەی پەی تایمەوە بەڕێوە دەبرێن.
پەی تایم ئاسانە، خێرایە و نرخی گونجاوە
لە شوێنی کارەکەت جۆری شەفتەکان و شێوازی کارکردن زۆر و ئاڵۆزن؟ جۆری مۆڵەتەکانت زۆرن؟ هەموو ئەمانە بۆ پەی تایم زۆر ئاسانە. سەدان کارمەند، بە بەش و شەفت و مۆڵەتی جیاوازەوە لە پەی تایم تۆماربکە. پەی تایم هەموویانت وەکو ئاو خواردنەوە بۆ بەڕێوە دەبات.
با وەڵامی پرسیارەکانت بدەینەوە
هەوڵ دەدەین وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانت بدەینەوە دەربارەی پەی تایم و سیستەمی بەڕێوەبردنی دەوامی کارمەندان
مەبەست چییە لە سیستەمی بەڕێوەبردنی دەوامی کارمەندان؟
لەگەڵ ئەوەی ئامێرەکانی پەنجەمۆر (Fingerprint Reader) ئاسانکاریی زۆریان کردووە و بوون بە جێگرەوەی واژۆی دەستیی. بەڵام تەنیا داتای ئەو ئامێرانە گرنگ نییە لە دامەزراوەکاندا. بەڵکو ئێمە و ئامێرەکانی پەنجەمۆر، پێویستمان بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنییە، کە داتاکانی ئامێری پەنجەمۆر کۆبکاتەوە، دوای کۆکردنەوەی شییان بکاتەوە و زۆر بەئاسانیی بیانکات بە ڕاپۆرت.
بەڵام هێشتا پێداویستیی زیاترمان هەیە کە دەبێت سیستەمی بەڕێوەبردنی دەوامی کارمەندان ئەنجامی بدات بۆمان. بۆ نموونە دروستکردنی و بەڕێوەبردنی شەفت و دەوامی کارمەندان، ڕێکخستنی مۆڵەتەکان و کاتی زیادەی کارکردن (Overtime). هەروەها ئامادەکردنی لیستەی مووچە. هەموو ئەو شتانەی باسمان کردن، نابێت ئاڵۆز و قورس بن، بەڵکو سیستەمێکی بەهێزی دەوامی کارمەندان، تەنیا بە چەند کلیکێک ئەنجامی دەدات بۆت.
پەی تایم چۆن دادەمەزرێت؟
پەی تایم بەرنامەی بەکاربەریی ویندۆزە (Windows Application) واتە تەنیا لەسەر سیستەمی کارگێڕیی ویندۆز کار دەکات. دامەزراندن و وەگەڕخستنی تەنیا چەند کاتژمێرێکی پێویستە.
چۆن پشتبەستن بە کۆمپیوتەرێک پارێزراوە؟ چی دەبێت ئەگەر ئەو کۆمپیوتەرە تووشی کێشە بوو؟
لەکاتی چوونەدەرەوە لە سیستەمەکە، بەشێوەیەکی خۆکار پاڵپشتی (Backup) وەردەگیرێت لە بنکەدراوە (Database)ی سیستەمەکە. دەتوانن باکئەپەکان بەشێوەیەکی خۆکار ڕەوانە بکەن بۆ سەر ڕاژەکارێکی دەرەکی وەکو: وەن درایڤ یان گووگڵ درایڤ. هەروەها دەتوانن ئامێرێکی پاڵپشتیی (Backup) دابین بکەن و بەشێوەیەکی خۆکار پاڵپشتییەکان ڕەوانە بکرێن بۆ ئەوێ. جگە لەوەش دەتوانن هاردێکی دەرەکیی دابین بکەن و حەفتانە چەند جارێک باکئەپەکانی لەسەر تۆماربکەن.
ڕێکاری زۆر هەیە بۆ بۆ پاراستنی داتاکان، کە هاوکارتان دەبێت لە پێدانی باشترین و ئاسانترین چارەسەرەکان.
پەی تایم لەگەڵ چەند ئامێری پەنجەمۆر پەیوەست دەکرێت؟
پەی تایم لەگەڵ 255 ئامێری پەنجەمۆر پەیوەست دەکرێت. دەکرێت هەر یەکێک لە ئامێرەکانیش لە شوێن و لقی جیاوازبن.
پەی تایم لەگەڵ هەموو جۆرێکی ئامێری پەنجەمۆر کار دەکات؟
لەگەڵ هەر ئامێرێکی جۆرایەتیی بەرز و دروستکراو لەلایەن براندی باوەڕپێکراو: بۆ نموونە (ZK, Nitgen, Suprema, Viridi, Realtime) و هتد کاردەکات. ئامێرەکە پشتگیریی هەر کامێک لە ڕێگاکانی ناسینەوە بکات وەکو (پەنجەمۆر، دەموچاو و کارد) پەی تایم بەبێ کێشە لەگەڵی پەیوەست دەبێت.
بەکارهێنانی ئەم سیستەمە ئەلیکترۆنیانە سەختە و کارمەندان دووبارە دەچنەوە سەر ڕێگا کۆنەکە
دوای دامەزراندنی پەی تایم ئێمە فێرکاریی تەواوتان پێشکەش دەکەین، دوای ئەوەش 6 مانگ پشتیوانی تەکنیکیی بێبەرانبەر پێشکەش دەکەین.
بە چەند زمان بەردەستە؟
بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بەردەستە.
هەندێک لە سیستەمەکان ڕاپۆرت بە تێچوویەکی زیاتر دەفرۆشن
پەی تایم چەندین جۆر ڕاپۆرتی ورد و ناوازەی لەگەڵدایە، کە سەرجەمیان بە چەند کلیکێک ئامادە دەبن. هەموو ڕاپۆرتەکان لەگەڵ پەی تایم بەردەستن و هیچیان بە تێچووی زیاتر نیین.
ئامادەکردنی لیستی مووچە چەندی دەوێت؟
ڕەنگە باوەڕ نەکەیت، بەڵام ئامادەکردنی لیستی مووچە تەنیا چەند خولەکێکی پێویستە، گرنگ نییە کارەکەت چەند گەورەیە.
من کارەکەم ئاڵۆزە، بەشەکانم زۆرن و کارمەندان کاتی کارکردنیان جیاوازە
پەی تایم توانای پێناسەکردنی شەفتی جۆراوجۆر (ئاسایی، خەفەریات، دەوامی تایبەت، بەرنامەی حەفتانە… هتد)ی هەیە. جگە لەوەی هەر شەفتێکت بووێت دەتوانیت دروستی بکەیت، دەتوانیت هەر جۆرێکی دەوامت بووێت دروستی بکەیت (کاتژمێریی، ڕۆژانە، حەفتانە…هتد).
فەرمان و بەندەکان (الأحكام)ی تایبەت بە خۆمان لەم سیستەمەدا جێبەجێ دەکرێت ؟
تایبەتمەندییەکی ناوازە لە سیستەمی پەی تایم هەیە، بەناوی فەرمانی کەسی یان (الأحكام). کە هاوکار دەبێت بۆ بەڕێوەبەران تا سەرجەم فەرمانەکانیان لەسەر سیستەم جێبەجێ بکەن، با چەند نموونەیەک باس بکەین:
نموونەی یەکەم: هەندێک لە کارمەندانت شەفتی دیاریکراویان نییە بۆ کارکردن، بەڵام پێویستە لەماوەی ڕۆژەکەدا 8 کاتژمێر کاربکەن، یان لە ماوەی مانگێکدا 208 کاتژمێر کاربکەن، بەئاسانی سیستەم بە فەرمانێکی بگۆڕ (Floating) بۆت ڕێکدەخات.
نموونەی دووەم: هەندێک کارمەندی دڵسۆزت هەیە کە دەتەوێت هاوکارییان بکەیت، بۆ نموونە کارمەندێکت دایکە و منداڵی ساوای هەیە، لە ماوەیەکی دیاریکراوی ڕێکەوتێک بۆ ڕێکەوتێکی تر، ڕۆژانە 1 کاتژمێر کاتی کارکردنی بۆ کەم دەکەیتەوە. یان کارمەندێکت هاوکاریی پێویستە، بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەبڕی دیاریکراو هاوکاریی دەکەیت.
نموونەی سێیەم: بە هەر هۆکارێکی وەکو، سروشتی یان تایبەتمەندیی کاری کۆمپانیا یان دامەزراوەکە، ئەمڕۆ کارمەندان لە هاتن بۆ سەرکار دوادەکەون، یان پێویستە درەنگتر لە کاتی کارکردنی خۆیان بڕۆنەوە. لەم کاتەدا بەبێ ئەوەی پێویست بکات دەستکاریی کاتی هاتن و چوون یان شەفتەکان بکەیت، بەپێدانی فەرمانێک سیستەمەکە بەئاسانیی بۆت جێبەجێ دەکات.
ئایا دەتوانم دەسەڵاتی بەکارهێنەرانی سیستەم سنووردار بکەم؟
بەڵێ، هەر بەکارهێنەرێک دروست دەکەیت، بە ئارەزووی خۆت دەسەڵاتی پێ دەدەیت.
جۆرەکانی مۆڵەت زۆرن و من نامەوێت تێکەڵ ببن
پەی تایم زۆر بەجوانیی مۆڵەتەکان جیا دەکاتەوە و ڕێکیان دەخات. بۆ نموونە: مۆڵەتی نەخۆشی، یاسایی، هاوسەرگیری، دایکانە و زیاتریش. مۆڵەتەکان تێکەڵی یەک نابن و بەجوانی دەتوانیت لە ڕاپۆرتەکاندا بیبینیت. لەوانەش زیاتر دەتوانیت هەر مۆڵەتێکی ترت پێویست بێت و لە سیستەمدا نەبێت بەئاسانیی زیادی بکەیت، بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆمپانیای پاتریس.
چەند جۆر ڕاپۆرت بەردەستە لە پەی تایم؟
- ڕاپۆرتی لەبیرچوونی پەنجەمۆر
- ڕاپۆرتی دەوامی کارمەندان
- ڕاپۆرتی گشتی (دواکەوتن، زوودەرچوون، ئامادەنەبوون، ئیفاد) و زیاتریش بە ڕۆژانە و مانگانە
- ڕاپۆرتی کاتی کارکردنی زیادە (Overtime)
- ڕاپۆرتی باڵانسی مۆڵەتەکان
- ڕاپۆرتی مۆڵەتە وەرگیراوەکان
- ڕاپۆرتی دەوامی ڕۆژانە
- ڕاپۆرتی دەرچوون بۆ کار
- ڕاپۆرتی فەرمان و ئەحکامەکان
- ڕاپۆرتی گۆڕانکارییەکان لە سیستەم و داتای کارمەندان
جگە لەوە دەتوانیت لەسەر خواستی خۆت ڕاپۆرت دروست بکەیت. هەروەها پاڵاوتن (Filter) بۆ ڕاپۆرتەکان بکەیت.
کارمەندەکانم کاتی زیادە کار دەکەن و نامەوێت کاتەکانیان بفەوتێت
پەی تایم هەرگیز ڕێگە بە فەوتانی کاتی کارکردنی زیادە نادات. دوای تەواوبوونی کاتی کارکردن، هەموو زیادە کارکردنێک هەژمار دەکرێت و دەتوانرێت لە کاتی پێدانی مووچە زیاد بکرێت.
ئایا پشتیوانیی ساڵانەی سیستەمی پەی تایم ناچارییە؟
نەخێر، لە دوای کڕینی پەی تایم و واژۆکردنی گرێبەست، مۆڵەتی بەکارهێنانی سیستەمەکە هەمیشەییە و تێچووی ساڵانەی نییە. پشتیوانیی ساڵانە ئارەزوومەندانەیە، کاتێک بەشداریی دەکەیت کە پێویستت بە ڕاژەی پشتگیریی سەرهێڵ (Online) هەبێت. دەتوانیت گرێبەستی پشتیوانییەکەت نوێ بکەیتەوە، ئەگەر نوێی نەکەیتەوە سیستەمەکە بەردەوام دەبێت لە کارکردن و ناوەستێت.
پشتیوانیی ساڵانە چی لەخۆ دەگرێت؟
وەڵامدانەوەی پرسیار و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەکارهێنەر. هەروەها نوێکاریی ساڵانە، لە ڕێگەی تەلەفوون و سەرهێڵەوە.
دەتوانم سیستەمەکە تاقیبکەمەوە پێش بەکارهێنان؟
بەڵێ بەدڵنیایی، لە خوارەوە کرتە بکە لە دوگمەی داواکردنی دێمۆ و داواکارییەکەت تۆماربکە بۆ ئەوەی پەی تایم تاقیبکەیتەوە و لە نزیکەوە بیبینیت.
هێشتا هەر دوودڵم
گرنگترین شت بەلای ئێمەوە ئەوەیە، کڕیاران و بەکارهێنەران بە بەرهەمەکانمان دڵخۆش و ئاسوودەبن. بۆیە ئێمە گرەنتی گەڕانەوەی تەواوی پارەکەت دەکەین تا ماوەی 3 مانگ لە کڕینی مۆڵەتی بەرهەمەکانمان.
ئەگەر ناڕازیی بووم لەو بەرهەمەی کڕیومە؟
ئێمە متمانەی تەواومان بە جۆرایەتیی بەرهەم و کارایی ڕاژەکانمان هەیە. بەڵام ڕەنگە هێشتا گومانت هەبێت لە بڕیاردان بۆ کڕینی ئەم بەرهەمە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، سەرجەم سیستەمەکانی کۆمپانیای پاتریس دڵنیایی 100%ی گەڕاندنەوەی پارەیان هەیە، بۆ ماوەی سێ مانگ بەبێ هیچ لێبڕینێک. دڵنیاتان دەکەین کە ئەگەر بە وردی و ئارامیی لەگەڵ تیمەکانمان بەشداریی ڕاهێنانەکان بکەیت، دەبیتە خاوەنی سیستەمێکی ناوازە و کاریگەر بۆ کۆمپانیا یان دامەزراوەکەت.
ئەرک و پابەندبوونەکانی کۆمپانیای پاتریس
پابەندبوون بە بنەما ڕەوشتییەکان
ئێمە پێمان وایە سەرکەوتنەکانمان پەیوەستە بە پابەندبوونمان بە بنەما ڕەوشتییەکان. هەر بۆیە ئەمە گرنگترین سەرمایەی کۆمپانیاکەمانە و پەیوەستین پێوەی.
نرخی دادپەروەرانە
ناوبانگ و داهاتی هەر دامەزراوەیەک بڕی ڕاژەکانی دیاری ناکات. بۆ بەدەستهێنانی نرخی سیستەمەکان، گرنگیی بە ئاستی داواکاریی دەدرێت، بەپێی ڕێژەی کارمەندەکانی.
بەرهەمی جۆرایەتیی بەرز
ئێمە دەزانین کە ڕەزامەندیی لە بازرگانیدا، ڕزق و ڕۆزیی هەر دامەزراوەیەک زیاد دەکات. بۆیە سەرجەم هەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی بەرهەمی جۆرایەتیی بەرزە.
سیستەمێکی کارا چ سوودێکی بۆ دامەزراوەکەت دەبێت؟
دامەزراوە گەشەسەندووەکان، یان ئەوانەی ئێستا لە قۆناغی گەشەکردندان، ئاگادارن کە بە سیستەمکردن و دروستکردنی پرۆسێس یەکێکە لە کاریگەرترین ڕێگاکانی بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان. پرۆسەی هەژمارکردنی دەوامی کارمەندان و ئەدای کار و مووچە زۆر گرنگە. هەر وەکو چۆن بەڕێوەبەران، پێویستیان بە سیستەمێکی پێشکەوتووی ژمێریاریی هەیە، بۆ بەڕێوەبردنێکی چوستی دارایی. بە هەمان شێوە سیستەمی بەڕێوەبردنی دەوامی کارمەندانیش زۆر گرنگە. تا بتوانن کاتی کارکردن و مووچە و ئەدای کارکردن، زۆر بەجوانیی بەڕێوەببەن. سیستەمێکی پێشکەوتوو ڕێگەت پێدەدات، زۆر بەئاسانیی هەموو کۆتایی مانگێک دەستت بگات بە ڕاپۆرتە پێویستەکان. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی نیگەرانییەکان و زیادکردنی بەرهەمداریی. هەروەها گەڕاندنەوەی تێچووی دارایی و کات.