سیاسەتی تایبەتێتی

دواین ڕێکەوتی دەستکاریکردن: 25/04/2024

ئێمە کێین؟

ناونیشانی ماڵپەڕەکەمان بریتییە لە: https://patrisco.com
کۆمپانیای پاتریس، بۆ پڕۆگرامسازی و بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروباری سەرچاوە مرۆییەکان \ سنووردار.

سەرنجەکان

کاتێک سەردانکەران سەرنجێک دەنووسن، ئێمە دراوەی سەرنجەکە کۆدەکەینەوە، هەروەها ناونیشانی (IP) و زانیاریی وێبگەڕەکەی، تا بتوانین هەرزەواڵە بناسینەوە.

زنجیرەنووسەیەکی نەناسراویش لە ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنییەکەتەوە دروست دەکرێت [پێشی دەڵێن وردکردن (hash)] ڕەنگە ئاڕاستەی ڕاژەی (Gravatar) بکرێت، بۆ ئەوەی بزانرێت بەکاری دەبەیت. سیاسەتی تایبەتێتیی ڕاژەی (Gravatar) لێرە بەردەستە: https://automattic.com/privacy/. دوای پەسەندکردنی سەرنجەکەت، وێنەکەت لەگەڵ سەرنجەکەت دەردەکەوێت.

ڕەنگاڵە

ئەگەر وێنەت بارکرد بۆ ماڵپەڕەکە، دەبێت دووربکەویتەوە لە بارکردنی وێنەکان لەگەڵ دراوەی شوێن (EXIF GPS). سەردانکەرانی ماڵپەڕەکە دەتوانن ئەو وێنانە بە دراوەکانیانەوە دابگرن.

شەکرۆکەکان

ئەگەر سەرنجێک لە ماڵپەڕەکەمان بەجێبهێڵیت، دەتوانیت هەڵیبژێریت کە: ناو، ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنی، ماڵپەڕ لە شەکرۆکەکاندا پاشەکەوت بکەیت. ئەمە تەنیا بۆ ئەوەیە ئەگەر جارێکی تر ویستت سەرنج بنووسیت، پێویست نەکات زانیارییەکانت بنووسیتەوە. ئەم شەکرۆکانە بۆ ماوەی ساڵێک دەمێننەوە.

ئەگەر سەردانی پەڕەی چوونەژوورەوە بکەیت، ئێمە شەکرۆکەیەکی کاتیی دادەنێین بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئایا وێبگەڕەکەت پشتگیریی شەکرۆکە دەکات. ئەم شەکرۆکەیە هیچ دراوەیەکی تاکەکەسیی لەخۆناگرێت، هەروەها لەناو دەچێت کاتێک وێبگەڕەکەت داخستەوە.

کاتێک چوویتەژوورەوە، ئێمە چەند شەکرۆکەیەک دادەنێین بۆ پاشەکەوتکردنی زانیارییەکانی چوونەژوورەوە و هەڵبژاردەکانی شێوازی دەرکەوتن. شەکرۆکەکانی چوونەژوورەوە بۆ دوو ڕۆژ دەمێننەوە، شەکرۆکەکانی هەڵبژاردەکانی شێوازی دەرکەوتن بۆ ساڵێک دەمێننەوە. بەڵام ئەگەر “منت بیربێت” هەڵبژێریت، بۆ ماوەی دوو حەفتە لە ژوورەوە دەبیت. ئەگەر بچیتەدەرەوە شەکرۆکەکانی چوونەژوورەوەش لەناودەچن.

ئەگەر بابەتێک دەستکاریی بکەیت یان بڵاوی بکەیتەوە، شەکرۆکەیەکی زیادە پاشەکەوت دەکرێت لەناو وێبگەڕەکەت. ئەم شەکرۆکەیە هیچ دراوەیەکی تاکەکەسیی لەخۆناگرێت، تەنیا ناسنامەی بابەتەکە دیاریدەکات کە دەستکارییت کردووە. دوای ڕۆژێک بەسەردەچێت.

ناوەڕۆکی هێنراو لە ماڵپەڕی ترەوە

بابەت و ناوەڕۆکەکانی ناو ئەم ماڵپەڕە ڕەنگە ناوەڕۆکی هێنراویان تێدابێت وەکو (وێنە، ڤیدیۆ و هتد). ناوەڕۆکە هێنراوەکان هاوشێوەی ئەوە کار دەکەن کە سەردانکەر سەردانی ماڵپەڕە سەرەکییەکە بکات.

ئەو ماڵپەڕانە ڕەنگە دراوەی تۆ کۆبکەنەوە، شەکرۆکە بەکاربهێنن، شوێنکەوتن لە ڕێگەی لایەنی سێیەمەوە ئەنجام بدەن، هەروەها چاودێریی چۆنێتیی بەکارهێنانت بکەن ئەگەر هەژمارێکت لای ئەوان هەبێت و چووبیتەژوورەوە بۆ ماڵپەڕەکەیان.

دراوەکەت لەگەڵ کێ هاوبەشیی پێدەکەین

ئێمە دراوە و زانیارییەکانی تۆ لەگەڵ هیچ لایەنێکی تر هاوبەشی پێ ناکەین. هەروەها دراوەکانت بەکارناهێنین بۆ بڵاوکردنەوەی بانگەشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. کاتێک بەشداریی هەواڵنامەکەمان دەکەیت، ئێمە ناو و ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت زەخیرە دەکەین. تا بتوانین لە هەواڵ و بابەتەکانمان ئاگادارت بکەینەوە. تۆ سەربەستیت هەر کاتێک ویستت لێی دەربچیت.

چەندێک دراوەکەت لای ئێمە دەمێنێتەوە

ئەگەر سەرنجێک بنووسیت، سەرنجەکە و مێتاداتاکەی بۆ هەمیشە دەمێننەوە. ئەمە بۆ ئەوەیە بتوانین لە داهاتوودا بتناسینەوە و ڕاستەوخۆ سەرنجەکانت بڵاوبکەینەوە، لەجیاتیی ڕاگرتنیان بۆ چاودێریی.

چ مافێکت هەیە لەسەر دراوەکەت

ئەگەر خاوەنی هەژماری لەم ماڵپەڕە، یان سەرنجت نووسیوە، دەتوانیت داوای بکەیت ڕوونووسێکت بەدەست بگات لە زانیارییە تاکەکەسییەکانت. هەروەها دەتوانیت داوای سڕینەوەی هەژمارەکەت و سەرجەم دراوەکانت بکەیت. بەڵام ئەو دراوانە ناگرێتەوە کە ئێمە کۆگایان دەکەین بۆ مەبەستیی کارگێڕی، یاسایی و ئاسایش.

دەتوانیت نامەیەک ئاڕاستەی ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنیی ([email protected]) بکەیت، بۆ ئەوەی داواکاریی بنێریت بۆ سڕینەوەی هەژمارەکەت و سەرجەم دراوەکانی.

دراوەکەت بۆ کوێ دەنێردرێت

ڕەنگە سەرنجەکانی بەکارهێنەران و سەردانکەران، لەلایەن ڕاژەیەکی دژە هەرزەواڵەوە پشکنینی بۆ بکرێت.

گۆڕانکارییەکانی ئەم پەڕەیە

ئێمە بەردەوام دەتوانین سیاسەتەکانمان بگۆڕین، دەستکارییان بکەین و خاڵی نوێی بۆ زیاد بکەین. هەر کاتێک ئەوەمان کرد، لە ڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنییەوە ئاگادارت دەکەینەوە.

KU