کۆمپانیای پاتریس

ئەژماری مووچه‌ی کارمەندان لە کۆمپانیا و دامەزراوەکان یه‌کێکه‌ لە گرنگترین کاروبارەکان کە پێویستی بە وردی و دروستیه‌کی زۆره‌وه‌ و بە شێوەیکی بەردوام به‌رێوه‌به‌رانی سەرقال کردوە ، بۆ لە ناو بردنی هەڵی ئەژماری و ئاسانکاری سیستەمێکی ناوازه‌مان بەرهه‌م هێناوە کە لە دوای پێناسەکردنی شێوازی مووچەدان بە پارامیتەر و فرمۆڵەکانی دامەزراوە سیستەم بە شێوازی ئوتوماتیک چرکه‌ بە چرکه‌ بە پێی ده‌وامی کارمەندان مووچەکەیان بۆ ئەژمار دەکات واتە لە هەر کاتیکد توانای راکیشانی ڕاپۆرتی مووچه‌ بەردەستە


پێدانی مووچه‌ی هەماهەنگ لەگەڵ ئەژماری وردی ڕێژەی کارکردن


بەپێــی ڕێــژەی کارکردنــی کارمەندەکانتــان مووچه‌ی یــان پێبــدەن نــە کەمــتر نــە زیاتــر، هه‌موو شتێک چرکــە بــە چرکــە ئەژمــار دەکرێــت (دواکەوتــن، ئامادەنەبــوون، مۆڵــەت، ئیفــاد، کاری زیادە،پاداشــت ، ســزا هتــد....) ڕێــژەی هەڵــە لــە ســفر نزیــک دەکەینــەوە، ئامــادە کردنــی لیســتی مووچــە لــە مــاوەی چەنــد خولەکێکدا.

سیستەم بە تەواویی فۆڕموڵ به‌یسە (Formula Base) بە واتای ئەوە کە شێوازی ئەژماری مووچه‌ی و ئایتمەکانی مووچه‌ بە پێی داواکاری دامەزراوە کە ڕێکده‌خرێت و توانایی گۆرانکاری لە فۆڕمولەکان بە ئاسانی بەردەستە .

  • I. توانای وەرگرتنی داتای هاتن و چوونی کارمەندان لە سیستەمی بەڕێوبردنی ده‌وامی کارمەندان و ئەژماری وردی مووچه‌ بەپێی دەوام و دواکەوتن و ئامادە نەبوون و مۆڵەت بێ مووچه‌ی و هتد ... بە شێوەی ئوتوماتیک
  • توانای پێناسەکردنی هەموو جۆرە پارامیته‌رێک بۆ ئەژماری مووچەی کارمەندان
  • توانای پێناسەکردنی ئایتمەکانی مووچه‌ی وەکو ( قەرز ، پێدانی پێشەکی (سلفە) ، پاداشت ، سزا ، ئۆڤەرتایم ، جەژنانە و هتد ...)
  • توانای پێناسەکردنی سندوقی دۆلار و دینار
  • توانای ئەژماری مووچه‌ی بە شێوازی ڕۆژانە – هەفتانە – مانگانە و خول
  • توانای ئەژمارکردنی پاداشت ، جەژنانە ، ئۆڤەرتایم بە پێی فۆڕمولە پێناسەکراوەکان
  • توانای پێناسەکردنی هەر جۆرە مخصصات (Allowance) بۆ کەس یان گروپی تایبەت
  • توانای پێناسەکردنی پشک لە ڕێژەی فرۆشتن بۆ کارمەندانی مندوب ، هتد ...
  • توانای پێناسەکردنی مووچەی سەرەتایی بۆ ئەژماری بیمەی کارمەندان بە پێی ڕێنمایەکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی
  • توانای دروستکردنی پسولەی مووچه‌ بۆ هەر کارمەندێک (Pay slip)
  • ڕاپۆرتی کۆتایی مانگانەی مووچه‌ی جیاکراوە بە پێی سندوقی دۆلار و دینار و بەشەکانی دامەزراوە
  • ڕاپۆرته‌ لێشکێندراوەکان و پێدراوەکان بۆ ژمێریاری
  • توانای فلتەرکردن لە سەر هەموو ستوونی داتاکان
  • توانای ناردنی پسوڵەی مووچه‌ی بۆ ئیمه‌یڵی کارمەندان
  • پاڵپشتی لە دەرهاویشتەی جۆراوجۆر (Excel , PDF , Word , HTML, CSV , Text, Image )
  • توانای پەیوەندی کردن بە بانک و ناردنی لیستی مووچه‌ی بۆ سەر ئەژماری کارمەندان لە بانک